background

دەربارە

_

کورتە باسێک

 بواری تەکنەلۆجیا لە لای کورد زۆر کارەساتە ئەوە کێشەیەکە کە پێویستە چارە بکرێت هەڵبەتە بوونی ئەو کێشەیە لەوەدا نیە کە کەسانی زیرەکمان نیە لەو بوارە یان شتێکی لەو جۆرە بەڵکو کێشەکە لەوەدایە کە ئەو کەسانە یان کاتیان نیە یان حەزو خولیا یان بە کورتی کەسێک نیە هانیان بدات یان پشتگیریان بۆ ئەوەی لەو جۆرە کارانە بکەن بۆیە تاکی کورد کاتێک دەیەوێت فێری شتێک ببێت کە پەیوەستە بە بواری تەکنەلۆجی بەتایبەتی زمانەکانی پرۆگرام کردن سەرچاوەکان زۆر کەمن و ئەوانەی هەن بایەخی زۆریان پێنەدراوە لە لایەن خوێنەری کوردەوە  بەڵام بۆ ئەوەی کارەکە گەورەتر بێت و ئاسانکاری بکرێت لەو بوارەدا بە پێویستمان زانی کە هەموو فێرکاری و زانیاریەکان لەشوێنێک کۆبکەینەوە کە ببێتە پێگەیەک بۆ تاکی کورد و ئاسانکاری فێربوونی زمانەکانی پرۆگرام دارشتن بەشێوازێکی رێک و پێک

ئێمە کێین

کۆمەڵە گەنجێکین ھیچ کەسێک و ھیچ لایەنێکمان لە پشتەوە نیە تەنھا بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و بەرەوپێشبردنی خۆمان و کۆمەڵگا ئەم کارە دەکەین