background

سەرەتایەک بۆ ئاڕدوینۆ Arduino

هاوپۆل: کۆرس  ژ.بابەت : 4606  بەروار : نیسان 16, 2021
arduino, arduino course, hardware
QR Code For:  سەرەتایەک بۆ ئاڕدوینۆ Arduino

ئاڕدوینۆ ئامێرێکی ئەلکترۆنیە کە توانا بە کەسی بەکارهێنەر دەدات کەوا کۆنتڕۆڵی چەندین ئامێری ئەلکترۆنی تر بکات وەک (لایتی ئێڵ ئی دی(LED)  ، ئامێرە هەستەوەرەکان (sensors) ، بزوێنەر ، شاشە … هتد ) جا ئەو کۆنتڕۆڵکردنە لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکە خۆی بێت یان لە ڕێگای ئامێرێکی کە یا خود هەر لە لایەن ئاڕدوینۆکە خۆی بێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای پڕۆگرامکردنی ، ئاردوینۆ زمانی پرۆگرامسازی خۆی هەیە کە تێکەڵە بە زمانی C پڕۆگرامسازی. ئەم ئامێرە توانای ئەوەی هەیە کە ببێتە ناوەندێک لە نێوان کۆمپیوتەر و هەموو ئەو ئامێرانەی تر کەوا توانای لێکدانەوەیان نیە تاوەکوهەزاران جۆر پرۆژەی پێ دروست بکرێت بگرە لە دروستکردنی ڕوناکی جوانکاری و رۆبۆتی بچووک تاوەکو جێبەجێکردنی لە سیستەمە ماڵیە زیرەکەکان و سیستەمی پاراستن و ئاسایش ڕاگرەکان. ئاسان فێربون و کەمتێچونی وایکردوە یەکێک بێت لە بەناوبانگترین وردە کۆنتڕۆلەرەکان ، لەم کۆرسەدا هەوڵ دەدەم ڕونکردنەوەیەکی گونجاو بدەم لەسەر هەردوو بەشی ڕەق و نەرمی ئەم ئامێرە و ئامێرەکانی کە لەگەڵی بەکاردەێن.

سەرەتایەک

وانەی یەکەم: سەرەتایەک بۆ ئاڕدوینۆ و چۆنیەتی بەدەستهێنانی

وانەی دووەم: ئامێرو کەرستە ئەلکترۆنیەکانی ئەردوینۆ

وانەی سێەم: کورتەیەک لەسەر زانستە کارەبایەکان Arduino

دروستکردنی چەند پرۆژەی بچوک

دەسپێکردن بە پڕۆگرامسازی و چەند پڕۆژەیەکی بچوک Arduino

دەسپێکردن بە پڕۆگرامسازی و چەند پڕۆژەیەکی بچوک بەشی دووەم Arduino

دەسپێکردن بە پڕۆگرامسازی و چەند پڕۆژەیەکی بچوک بەشی سێیەم Arduino

زیاتر

سێرڤۆ چیە (servo) و بەکارهێنانی

بیرۆکەی لووپ

بەکارهێنانی #c

دروستکردنی باسکە رۆبۆت

بەرگرەکان بە کوردی

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *