كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت كه‌مێك ئاشنا بێت به ته‌كنه‌لۆجیا له چه‌ند ماڵپه‌رێكی باوه‌رپێكراوی كوردی زیاتر هیچی تر نیه زۆربه‌ی وانه‌كان و وتاره‌كان و فێركاری و كۆرسه‌كان په‌رته‌وازه و بڵاون, بۆیه دوای بیركردنه‌وه بریارماندا به دروستكردنی په‌ره‌یه‌ك كه ببێت به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێش بردن و ناساندی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ تاكی كوردی هه‌روه‌ها بۆ گه‌شه‌پێده‌ر ببێت به سه‌كۆیه‌ك كه بتوانێت تێیدا خۆی به خه‌ڵكی بناسێنێت ئێمه دان به هه‌وڵ ماندووبنی زۆرێك له‌و كه‌سانه ده‌نێین كه شه‌ورۆژ به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆیه هیچ له سه‌ره‌تاوه ناكه‌ین به‌ڵكو حه‌زده‌كه‌ین ببێت به كۆكراوه‌ی هه‌وڵ و ماندووبونی هه‌موولایه‌ك.
ئامرازی پرۆسەکردنی زمانی کوردی The Kurdish Language Processing Toolkit.
چاوگ درشت و ورد لەسەر تەکنەلۆژیای ئازاد.
وێبچن .وێبێکی کوردی باشتر
کوردکلیک کرتەیێکی کوردەوارییە
تۆری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی ماڵپه‌ری kitn بههێزرین و باوه‌رپێكراوترین ماڵپه‌ری كوردیه بۆ گواستنه‌وه‌ی دواین هه‌واڵه‌كان
فێرگه ماڵپه‌ری فێرگه جۆره‌ها كۆرسی تێدایه له چه‌ندین بواری ته‌كنه‌لۆژیا
رستهكۆد هاوشێوه‌ی ماڵپه‌ری فێرگه چه‌ندین كۆرسی تێدایه تاكه جیاوازی ئه‌وه‌یه هه‌موو كۆرسه‌كان په‌یوه‌ندیان به پرۆگرام نوسین و زانستی كۆمپیته‌ره‌وه هه‌یه
به‌رهه‌مه‌كانمان چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كی بچووك له‌خۆده‌گرێت له ئێستادا
بڵاگی (دره‌ختی گه‌شه‌پێده‌ران) دره‌ختی گه‌شه‌پێده‌ران سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانستی كۆمپیته‌ره لێره‌دا ده‌توانیت جۆره‌ها بابه‌ت و ڤیدیۆ بدۆزیته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ساده و پوخت باسی جۆره‌ها بابه‌تی زانستی كۆمپیته‌ر و ته‌كنیك ی كاركردن ده‌كات
دواین وتار و هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژی ماڵپه‌ری له‌م جۆره زۆرن له جیهاندا به‌ڵام هه‌ستمان كرد زمانی كوردی بێبه‌شه له خزمه‌تگوزاریه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌م جۆره ماڵپه‌رانه پێییان ده‌گوترێت News Aggregator كه هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی دواین هه‌واڵه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان له یه‌ك شوێنداو ته‌نها به‌سته‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه به یه‌ك كرته ده‌توانیت بابه‌ته‌كه بكه‌یته‌وه له ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی.
پرۆفایلهكهم خزمه‌تگوزاریه‌كه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانیت بگه‌یت به ماڵپه‌ری تاكه‌كه‌سی خۆت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دۆمه‌ینێك بكریت به‌ڵكو له رێگه‌ی دۆمه‌ینی devs.krd یه‌وه زۆر به ئاسانی پێیبگه‌یت به‌و شێوازه username.devs.krd تاكهمهرج ئه‌وه‌یه كه ماڵپه‌ره‌كه‌ت له رێگه‌ی گیتهه‌ب په‌یج ه‌وه هۆست كرابێت نموونه‌یه‌ك aramrafeq.devs.krd پێویستت به هیچ خۆتۆماركردنێك نیه ته‌نها ناوی به‌كارهێنه‌ره‌ی گیتهه‌ب وه‌كو سهبدۆمهین بنوسیت
پێرمادیلیت permadelete هه‌موو فایل و پهرگهكانت به یه‌كجاره‌كی بسره‌وه به‌بێ توانای گه‌راندنه‌وه‌یان
كۆرپسی زمانی كوردی بریتیه له كۆكراوه‌ی به‌شێكی زۆر له تێكست و وشه‌ی زمانی كوردی كه ده‌كرێت به‌كاربهێندرێت له بواری AI زیره‌كی ده‌سكرد دڵنیابوونه‌وه له رێنوس
تاقیكردنه‌وه‌ی یونیكۆد دڵنیا به‌وه له‌وه‌ی كه كیبۆردی یونیكۆد به‌كارده‌هێنیت
زیادكردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ت یان كه‌ناڵی یوتیوبهكهت لێره‌دا ئاسانه ته‌نها PR ێك دروست بكه له گیتهه‌ب و دوای ره‌زامه‌ندی به شانازیه‌وه لێره‌دا زیاد ده‌كرێت كێشه‌م له‌گه‌ڵ گیتهه‌ب هه‌یه