background

ئەلگۆریثمی ریزکردن Bubble sort

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 774  بەروار : ئاب 5, 2016
Algorithm, bubble sort, data structures
QR Code For:  ئەلگۆریثمی ریزکردن Bubble sort

ئەلگۆریثمی  Bubble sort

بە یەکەمین ئەلگۆریثم دەسپێدەکەین لەم زنجیرە نوسینێک دەربارەی ئەلگۆریثمەکانی ریزکردن  و گەران ئەویش Bubble sort، یەکێکە لە سادەترین جۆری ئەلگۆریثم  کە بەکاردێت بۆ ریزکردنی لیستێک لە ژمارە.

باشیەکان

1- سادەیە و ئاسانە بۆ تێگەیشتن (بە بەراورد بەوانی تر)

2- شوێنی پێویست بۆ ئەلگۆریثمەکە(space) بریتیە لە O(1) بەو مانایەی ئەو شوێنەی پێویستە بۆ ئەنجامدانی کردارەکە نەگۆرە لە هەموو بارێک دا

3- جێگیرە بەو واتایەی کە لە هەموو بارێکدا بە هەمان شێوە هەڵسوکەوت دەکات

خراپیەکان

1- زۆر خاوە بە تایبەتی لەگەڵ لیستی گەورە پەیوەندی نێوان لیستەکەو کرداری ریزکردن  نزیەکی بەم شێوەیە O(n^2)

2-بەکارهێنانی کەمە لە ژیانی راستی تەنها بۆ مەبەستی فێربوون بەکار دەهێنرێت  لەبەر هۆکاری خاویەکەی

شێوازی کارکردن و دروست کردنەوەی

بەستەری فایلی پاوەرپۆینتەکە

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *