background

گۆڕینی ڕێکەوت و ژمارە بۆ کوردی لە ڕێگەی Humanizer

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 4760  بەروار : نیسان 27, 2021
c#, CS, humanizer
QR Code For:  گۆڕینی ڕێکەوت و ژمارە بۆ کوردی لە ڕێگەی Humanizer

زۆر جار پێویست دەکا کە ژمارەیەک بگۆڕین بۆ وشەی کوردی یان ڕێکەوتێک بگۆڕین بۆ کوردی. Humanizer لابرەرییەکی سەرچاوەکراوەیە بۆ .NET کە دەتوانێ ئەو کارانە بکە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە بە زۆر زمانی جیهانی. لە ڤێرژنی 2.9.7 یشەوە زمانی کوردییشی بۆ زیادکراوە.

هەرچەندە دەتوانی خۆشت ئەو شتانە درووست بکەی، بەڵام باشی Humanizer لەوەدایە کە:

  • پشتگیری زیاتر لە ٥٠ زمان دەکات
  • زۆر باش تێستکراوە. زیاتر لە ١٠ هەزار unit test ی بۆ نووسراوە کە خۆکارانە ڕەن دەبن لەگەڵ هەر کۆمیتێک.

چۆنییەتی بەکارهێنان:

سەرەتا ئەو nuget package ـە دابمەزرێنە لە پڕۆژەکەت.

دواتر دەتوانی بەو شێوەیە ژمارە بگۆڕی بۆ وشە:

وە بەو شێوەیە دەتوانی ڕێکەوت بکەیتە کوردی:

دەتوانی TimeSpan یش بکەیتە کوردی:

Humanizer زۆر شتی دیکەی پێ دەکرێ، بۆ لیستی تەواوی تایبەتمەندییەکان، دەتوانی سەیری ڕیپۆزیتۆرییەکەی بکەی لە گیتهەب.

محمد یاسین

ژمارەی بابەتەکان: 21

قوتابی بەشی ئەندازیاریی سیستەمی زانیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *