لەم بابەتەدا باسی یەکێک لە ئەلگۆریثمێک دەکەم کە لە زۆر شوێندا بەکار دەهێنرێت و بۆ مەبەستێکی زۆر سادە.
بەکارهێنان
وا دابنێ تۆ سیستەمێکت دروست کردووە کە بۆ کریارەکانت ژمارەیەکی تایبەت دەدەیت یان هەر کەسێک ژمارەیەکی تایبەتی هەبێت یان نموونەیەکی دیکە ناسنامەیەک دەدەیت بە بەکارهێنەر ژمارەیەکی لەسەرە ئیتر لەمەو دوا ئەو کەسە هەر کارێکی هەبێت لە کۆمپانیاکەت بە ژمارەی سەر کارتەکەی دەناسرێتەوە بەڵام لەوانەیە پێویست بکات ئەو ژمارەیە داخڵ بکرێتەوە سیستەمەکەت لە لایەن بەکارهێنەرێکی سیستەمەکەت تا ئێرە هیچ کێشەیەک نیە بەڵام بیر لەوە بکەینەوە ئەگەر ئەو فەرمانبەرە یان بەکاربەری سیستەمەکەمان ژمارەی کارتەکەی بە هەڵە نووسی و هی کەسێکی دیکە دەرچوو ئەوا هیچ رێگایەک نیە بڵێی ئەو کەسەی کە کارەیەکی بۆ کراوە هەمان ئەو کەسەیە کە ناسنامەکەی پێ بووە چارەسەری ئەو کێشەیە بە ئەلگۆریثمی لوهن دەکرێت.
بیرۆکە
بیرۆکەی چارەسەری ئەو کێشەیەی باسمان کرد بەم ئەلگۆریثمە بەو شێوازەیە تۆ وادابنێ ژمارەی ناسنامەکەت بەو شێوازەیە لە کۆتاییدا ژمارەیەکی دیکەی بۆ زیاد دەکەین کە هەر کاتێک یەک ژمارە گۆرا ئێمە هەست بکەین کە گۆراوەو بە هەڵە نوسراوە هەروەها گەر ئەو ژمارەیەی ئێمە کە زیادی دەکەین ئەویش بە هەڵە نوسرا ئەوا ژمارەکانی دیکە پێمان دەڵێن ئەوە هەڵەیە بەو جۆرە ئەگەری ئەوە سەدان جار کەمدەکەینەوە کە فەرمانبەرەکەمان کە سیستەمێک بەکار دەهێنێت هەڵە بکات لە نوسسینی ژمارەی ناسنامەکە ئەو ژمارەیەی کە بۆ کۆتایی کۆدی ناسنامەکە زیادی دەکەین پێی دەگوترێت check digit
شێوازی کاکردن و نموونەیەک
ژمارەی ناسنەمەکەمان
هەنگاوی یەکەم
لە هەنگاوی یەکەم لە دەستە راستەوە ژمارەیەک دادەنێت ناوی لێدەنێت ئەوەیە دەبێتە check digit ەکەمان کەواتە بەو شێوەیەی لێدێت
هەنگاوی دووەم
لە هەنگاوی دووەم لە دەستە راستەوە هەموو دووەم ژمارەیەک دیاری دەکەین بەڵام ئاگاداربە وەک ژمارە دادەنێین
هەنگاوی سێیەم
ئەو ژمارانەی دیاریمان کردووە جارانی دەکەین بەم شێوەیەی لێدێت
هەنگاوی چوارەم
هەر ژمارەیەک ئەنجامەکەی لە زیاتر بوو ئەوا ئەو ژمارەیە کەمی بکە
بەم شێوەیەی لێدێت
هەنگاوی پێنجەم
لە هەنگاوی پێنجەمدا هەموو ژمارەکان کۆ دەکەینەوە
هەنگاوی شەشەم
لە هەنگاوی شەشەمدا دەتوانینن بەم هاوکێشەیە نرخی بدۆزینەوە
یان بە مانایەکی سادەتر ژمارەکە جاران بکەو نرخێک دەردەچێ
یەکەمین ژمارەی دەستە راست بریتیە لە نرخی
هەنگاوی حەوتەم
کەواتە ژمارەی ناسنامەکەمان بەو شێوازەی لێهات ئێمە ئەو ژمارەیە لەسەر ناسنامەکە دەنوسینەوە هەر کاتێک شتێک نوسرا ئێمە هەمان کردار دووبارە دەکەینەوەو ژمارەیەکمان بۆ دەردەچێت و بەراوردی دەکەین بە یەکەم ژمارە لە دەستەراستەوە ئەگەر یەکسان بوون ئەوا ئەو ژمارەیە زۆر بێ کێشە نوسسراوە و دەتوانینن رێێگە بە سیستەمەکەمان بدەین کردارەکانی تەواو بکات بەڵام ئەگەر وانەبێت ئەوا بێگوومان ئەگەری ئەوە هەیە کەسەکە لە ییەک ژمارە یان زیاتر هەڵەی کردبێت .
لاوازی ئەلگۆریثمەکە
لاوازیەکەی ئەوەیە هەموو حاڵەتێکی هەڵە دەسنیشان ناکات بۆ نموونە کاتێک لە دوو ژمارەدا هەڵە دەکەیت هەندێک جار ئەو کردارانە دەکەیتەوە هەمان ژمارە دەردەچێت و ئەلگۆریثمەکە هیچ هەڵەیەک نابینێت.
شوێنی بەکارهێنان
ئەم ئەلگۆریثمە لە زۆر شوێندا بەکاردەهێنرێت یەکێک لەوانە لە ڤیسا کارت ژمارەیەکی گەورەی لەسەرە کۆتا ژمارە check digit ە و رێک بەو ئەلگۆریثمە دروستکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی نوسینی ژمارەی ڤیساکارت ەکەت پێش ئەوەی کردارەکەت ئەنجام بدەیت بزانیت بە راستی ننوسیوتە یان هەڵەیەکت کردووە.
کۆدی ئەلگۆریثمەکە
کۆتایی
لەکۆتاییدا ئەمە باسێکی ئەلگۆریثمی لوهن بوو بەهیوای ئەوەی سودێکی گەیاندبێت بۆیە لەمەودوا هەر سیستەمێکت دروست کرد کە ژمارەیەکی وەک ناسنامە دا بە کەسێک ئەوا لەناو سیستەمەکەت ئەوە بەکار بهێنە بۆ کارئاسانی خۆت و هەروەها ئەگەری ئەوەی کە زانیاری هەڵە داخڵی سیستەمەکە بکرێت کەم دبێتەوە.
بۆچوونەکان