background

درووستکردنی news.devs.krd

هاوپۆل: کۆرس  ژ.بابەت : 3186  بەروار : حوزه‌یران 5, 2020
QR Code For:  درووستکردنی news.devs.krd

ئێمە چەند پڕۆژەیەکەمان هەیە و پڕۆژەکانیش هەمووی سەرچاوەکراوەن. بۆ نموونە ناوی کوردی و پێرمادیلیت. بەڵام ئەوجارە پلانمان وایە کە جگە لەوەی کۆدەکەی سەرچاوەکراوەبێت، تەواوی پڕۆسەی درووست کردنەکەشی ڕیکۆرد بکەین و لە وێبسایتی گەشەپێدەرانی کورد بڵاویکەینەوە، ئامانجامان ئەوەیە کە چۆنییەتی دەست پێکردن و کارکردنی لەسەر و تەواوکردنی پڕۆژەتان پێ نیشانبدەین بە بەکارهێنانی نوێترین فرەیموۆرک و تووڵ. لە ڤیدیۆیەکانیش پلانمان وایە کە بە شێوەی pair programming بن. واتا دوو کەس پێکەوە کار دەکەن و تاوتوێی هەموو هەنگاوەکان دەکەن، بەم شێوەیە باشتر پرسیارەکان وەڵام دەدرێنەوە

ناوەڕۆک

چی فێرده‌بم له‌م زنجیره‌ فێركاریه‌؟

كۆمه‌ڵێك سه‌ردێر و بابه‌ت هه‌ن كه‌ باسیان ده‌كه‌ین له‌وانه‌

چۆن ده‌سبكه‌م به‌ دروستكردنی پرۆگرامێك یان ماڵپه‌رێك؟
nodeJS چیه‌؟
database migrations  و database seed چین
Rest API چیه‌؟
به‌كارهێنانی فره‌یمۆركی expressjs
چۆن له‌گه‌ڵ بنكه‌دراوه‌ی mysql كاربكه‌ین
Query Builder و ORM ه‌كان چین ؟
فایلی env. چیه‌ و سوودی چیه؟
باسێكی web servers
cyclic dependencies چیه‌ و چۆن سودی لێدده‌بینین
server side validation به‌ به‌كارهێنانی express-validator
به‌كارهێنانی JWT و دروستكردنی تۆكن بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ به‌كار ده‌هێندرێت
بیرۆكه‌ی SSR چیه‌؟
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی SPA
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی PWA
چ شتێك ReactJs جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ Jquery ؟
vercel چیه‌ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ؟
pm2 چیه‌ ؟
باسكردنی Vultr كه‌ كۆمپانیه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی سێرڤه‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ور
Background Job ه‌كان و Cron Job ه‌كان
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی net framework.
RSS Feed چیه‌ ؟

به‌شی هه‌شته‌م و كۆتایی

له‌ كۆتا وانه‌دا باسی ئه‌پلۆك كردن و دانانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان له‌سه‌ر سێرڤه‌ر ده‌كه‌ین
  • vercel چیه‌ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ؟
  • pm2 چیه‌ ؟
  • باسكردنی Vultr كه‌ كۆمپانیه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی سێرڤه‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ور

بەشی حەوتەم

لەو بەشە بە سی شاڕپ Background Job ێک درووست دەکەین بۆ داخلکردنی بابەتی ئەو وێبسایتانەی کە لینکی RSS Feed ـەکەیان داناوە.

به‌شی شه‌شه‌م

له‌م وانه‌یه‌ باسی ته‌كنه‌لۆجیا جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌كاردێن بۆ گه‌شه‌پێدانی ماڵپه‌ر له‌وانه‌

  • بیرۆكه‌ی SSR چیه‌؟
  • ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی SPA
  • ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی PWA
  • چ شتێك ReactJs جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ Jquery

هه‌روه‌ها كه‌مێكیش ماڵپه‌ره‌كه‌ نیشان ده‌ده‌ین

بەشی پێنجه‌م

و چۆنیه‌ت به‌كارهێنانی له‌ناو پرۆژه‌كه‌مان JWT باسێكی كورتی

بەشی چواره‌م

له‌م به‌شه‌دا باسێكی وردی express-validator ده‌كه‌ین كه‌ به‌كاردێت بۆ validation

بیرۆكه‌ی ڤیدیۆكانمان گۆری له‌مه‌و دوا به‌س شته‌ نوێكان باسده‌كه‌ین و له‌ سه‌ره‌تای هه‌موو ڤیدیۆیه‌ك به‌ گۆرانكاریاكاندا دا‌چینه‌وه‌ كه‌ كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی ریكۆرد كرابن

بەشی سێیەم

له‌ به‌شی سێیه‌مدا ده‌سده‌كه‌ین به‌ دروستكردنی API باسكردنی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك كه‌ ده‌توانیت سودیان لێوه‌رگریت له‌وانه
  • فایلی ئینڤایرۆمێنت چیه‌ و سوودی چیه
  • باسێكی وێبسێرڤه‌ره‌كان
  • چۆنیه‌تی رێكخستنی كویریه‌كان و باشتر به‌كارهێنانیان
  • cyclic dependencies چیه‌ و چۆن سودی لێدده‌بینین
  • لەگەڵ كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری و زانیاری دیكه

بەشی دووەم

لە بەشی دووەم داتابەیس مایگرەیشنی دەنووسین بە بەکارهێنانی Knex.JS و ExpressJS دادەمەزرێنین بۆ دەستپێکردن بە API ـەکە.

بەشی یەکەم

لە بەشی یەکەم باسی پڕۆژەکە دەکەین و دیزاینی داتابەیسەکەی دەکەین

محمد یاسین

ژمارەی بابەتەکان: 19

قوتابی بەشی ئەندازیاریی سیستەمی زانیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *