background

Object Storage ه‌كان چین؟

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 3873  بەروار : تشرینی یه‌كه‌م 20, 2020
file uploader, object, object storage, s3
QR Code For:  Object Storage ه‌كان چین؟

هەموو گەشەپێدەرێک زوو یان درەنگ رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبێتەوە لە هەموو ئەو کێشانە ناخۆشتر بۆ چارەسەرکردن بریتیە لە بارکرنی فایلەکان file upload لە وانەیەکی رابردوو باسی پرۆتۆکۆڵی tus مان کرد کە کێشەی بارکردنی فایلەکانی چارەسەر دەکرد بەڵام کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە ئەو فایلانە لە کوێ هەڵبگرین زۆربەی کات بۆ سیستەمی بچووک فایلەکان هەر لەناو فۆڵدەرێک لە لای سەرچاوەی کۆدەکە هەڵدەگیرێن بۆ نموونە لە فۆلدەری uploads بەڵام ئەو رێگایە کێشەی زۆر دروست دەکات لەوانە

  • نەمانی storage ی راژە (server) ەکە کە نەتوانیت چیدیکە فایلەکان باربکەیت
  • ئەگەری سرانەوە و نەمانی فایلەکانت هەموو کاتێک هەیە
  • ئەگەر بێت و  سێرڤەرەکە memory نەما یان کوژایەوە ئەوا ناتوانیت بگەیت بە فایلەکانت

سەرەتا object storage چیە؟

شێوازێکە لە شێوازەکانی پاشەکەوت کردن و هەڵگرتنی فایلەکان لە یەکەی تایبەت کە پێیان دەگوترێت objects جا دەشێت هەر جۆرە فایلێک بێت هەر کاتێک فایلێک باردەکەیت کۆمەڵک زانیاری ورد دەربارەی فایلەکە هەڵدەگیرێت لەگەڵ هەندێک زانیاری دیکەی نوێ کە تایبەتە بە ئەو object ەی کە دروست بووە(واتە ئەو فایلەی کە بارکراوە).

سوودەکانی بەکارهێنانی object storage

  • توانای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر فایلەکانت لەبەر ئەوەی هەر فایلێک کە باردەکرێت کۆمەڵێک meta data ی بۆ زیاد دەکرێت
  • بیرگەیەکی بێکۆتا بە واتای ئەوەی هیچ جۆرە سنورێک نیە بۆ ئەوەی چەند فایل هەڵگرێت هەر چیەکی بتەوێت و بە هەر رێژەیەکی دەتەوێت دەتوانیت هەڵبگریت و بە نرخێکی زۆر هەرزان
  • خێرایی لە گەراندنەوە و لۆد کردنی فایلەکان

ئەو دەستەواژانەی دێنە پێش لە کاتی بەکارهێنانی object storage 

١- Bucket بەکێت دەتوانیت وەک سندوقێک بیری لێبکەیتەوە یان خۆی بە مانای سەتڵ دێت کەواتە سەتڵێکە تۆ هەر جۆرە فایلێکی دەتەوێت تێدا هەڵبگریت

٢- Object تەن بەکورتی هەر جۆرە فایلێک کە بتەوێت هەڵیبگریت لەناو سەتڵێکدا پێی دەگوترێت ئۆبجێکت

٣- Key کلیک هەر ئۆبجێکتێک لەناو هەر سەتڵێکدا کلیلێکی تایبەتی هەیە کە فایلەکەی پێ دەناسرێتەوە

٤- Regions ناوچەی جوگرافی کە هەژماری object storage ەکەی لێ دروست دەکرێت و سێرڤەرکە بەراستی لەو شوێنەدایە بۆ ئەوەی داواکاریەکان بە خێرایی وەڵام بدرێنەوە

  • تێبینی: دەشێت ئۆبجێکتەکان ڤێرشنیشیان هەبێت

کۆکردنەوەی دەستەواژە و بیرۆکەکان

بە شێوازێکی زۆر سادە object storage تەنها دەستەواژەیە هیچ لایبرەیەک نیە یان کۆدێک و فرەیمۆرکێکی تایبەت نیە بەڵک و بیرۆکەیە و زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان خزمەتگوزاری object storage یان هەیە کە هەریەکەی ناوێکیان هەیە لەوانە Amazon خزمەتگوزاری S3 هەیە هەروەها Microsoft خزمەتگوزاری Blob Storage هەیە کە جیاوازن لە شێوازی بەکارهێنان بەڵام لێرەدا و لە زۆر شوێنی دیکە دەبینیت باسی Amazon S3 دەکەن چوونکە بووەتە ستاندارێک بەڵکو بگرە خزمەتگوزاری object storage هەندێک کۆمپانیای دیکە رێک وەک Amazon S3 کاردەکات چونکە ستاندارێکی جوانی هەیە بۆیە راستەوخۆ دەتوانیت SDK ی Amazon S3 بەکاربهێنیت نموونەی ئەو کۆمپانیایانەی ئەو کارە دەکەن Vultr ە، هەر هەژمار یان ئەکاونتێکی Object Storage دەکرێت چەند سەتڵێک(Bucket) ێک لەخۆ بگرێت کە لەوانەیە هەریەکەی بۆ پرۆژەیەک بەکاری بهێنیت خۆم وا بەکاری دەهێنم دەشکرێت لەناو هەر سەتڵێکدا بە دڵی خۆت فۆڵدەر دروست بکەیت هەروەها هەر سەتڵێک ناوەکەی دەبێت تایبەتی بێت لەناو هەموو سێرڤەرەکەدا کە Object Storage ەکەت لێی کریوە هەر فایلێک کۆمەڵێ تایبەتمەندی لەگەڵ پاشەکەوت دەکرێت، هەر هەژمارێکی Object Storage لە شوێنێکی جوگرافیە کە بە Region ناسراوە دەکێت ناوچەکان بەو شێوازە دابەش کرابن، نموونەیەک بۆ گەیشتن بە فایلێک کە لە Amazon S3 هەڵگیراوە دەبێت بەو شێوەیە بێت

https://ewr1.vultrobjects.com/news-devs-krd/news-newspapers-ss-1920.jpg

ewr1 کۆدی ناوچەیە Vultrobjects.com بریتیە لە سێرڤەری object storage ەکە هەروەها news-devs-krd بریتیە لە سەتڵەکە ئەوەی ماوەتەوە بریتیە لە کلیلی ئۆبجێکتەکە

کەواتە چۆن Object storage دروست بکەم 

یەکەم هەنگاو بریتی دەبێت لەوەی کە لە کوێ ئەکاونتەکە دەکریت خۆم vultr.com بەکاردەهێنم لەوێ دەتوانیت بڕی 250GB SSD بکریت و مانگانە 5$ بدەیت

دوای ئەوەی هەژمارێکت دروست کرد هەندێک زانیاری هەن کە رێگە دەدەن بەوەی لەگەڵ Object Storage ەکە پەیوەندی ببەستیت و بتوانیت بە جۆرەها شێواز فایل باربکەیت ئەو زانیاریانەی پێوسیتن بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ Object Storage ەک بریتین لە

Object Storage ەکانی کۆمپانیای Vultr دەتوانیت لە رێگای SDK Amazon S3 یەوە پەیوەندیان پێوە بکەیت دەتوانیت لەم بەستەرەی خوارەوە سەیریان بکەیت

https://aws.amazon.com/developers/getting-started/nodejs

کێ Object Storage ەکان بەکاردەهێنێت ؟

دەتوانین بڵێین زۆربەی کۆمپانیاکانی جیهان بە جۆرێک بەکاری دەبەن بە دڵنیایەوە Amazon, Google, Microsoft چەند نموونەیەکن هەر یەکیان خزمەتگوزاریەکی تایبەت بە خۆی هەیە،  لێرەدا لەوانەیە پرسیارێک دروست ببێت باشە بۆ شتێکی وەک Drop Box و Google Drive بەکار نەهێنم خۆ ئەوانیش API ێان هەیە بەڵێ راستە بەڵام ئەوانیش لەسەر تەکنەلۆجیای Object Storage ەکان دروست کراون دەتوانین بڵێین Object Storage ەکان تەنها ئەوەت بەردەست دەخەن کە فایل باربکەیت تۆ دەتوانیت پرۆگرامی گەورە لەدەوری بنوسیت کە وەک Google Drive و هاوشێوەکانی لێبکەیت

تەنها دەتوانم لە رێگای کۆدەوە Object Storage بەکار بهێنم ؟

نەخێر بەڵکو گەر کەسێکی ئاسایی دەتوانیت هەژمارێک دروست بکەیت و فایلە گرنگەکانت لەناویدا هەڵبگریت لە رێگەی چەند بەرنامەیەک دەتوانیت پەیوەندی ببەستیت لەگەل Object Storage ەکان ئەمە لیستی هەندێکیانە کە بەکارهێنانیان بە خۆرایە

  1. S3 Browser
  2. Cyberduck

کۆتایی

لە داهاتوودا بە دڵنیایەوە دەسدەکەین بە بەکارهێنانی Object Storage ەکان لە فێرکاریەکاندا گەر پێویستی کرد بۆیە گرنگە زانیاریەکی سەرەتایمان هەبێت لەسەر بابەتەکە، هەروەها دەتوانیت سوود لە سەرچاوەی کۆدی news.devs.krd وەربگریت چوونکە لەوێدا وێنەکان بەرزدەکەینەوە بۆ Object Storage دەتوانیت لەم بەستەرە سەیری سەرچاوەی کۆدەکە بکەیت کە چۆن کراوە https://github.com/AramRafeq/ui-news-devs-krd

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *