گشتی

کردارە بنەرەتیەکانی سیسته‌می به‌كار خستن چیه‌ ؟

سیسته‌می به‌كار خستن چیه‌ ؟ Os – Operating System

زۆر جار ده‌پرسین ئایه‌ Operating System چیه‌ ؟ وه‌ چۆن كارده‌كات ؟ و کردارە بنەرەتیەکانی کە جێبەجێان دەکات چین؟

انشاءالله له‌م بابه‌ته‌دا به‌ ته‌واوی ئه‌م پرسیاره‌ وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌

كاركانی سیستەمی بەکارخستن Operating System

  1. Boot process

  2. Task Management

  3. Memory Management

  4. device management

  5. Files management

  6. Boot Process

ئه‌و كاته‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێ ده‌كه‌ی و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ن كار ده‌كات ئه‌وا یه‌كه‌م كاری BIOS – Basic Input/Output System ده‌بێت بیۆس پرۆگرامێكه‌ له‌ناو ROM Chip دا جێگیر كراوه‌ و كۆمپیوته‌ر ئاماده‌ ده‌كات بۆ كار كردن و تێستی خۆیی Self-Test و سیسته‌م دهێنێت بۆ كار كردن . بۆ هێنانی سیسته‌م بۆ كار پێكردن ئه‌وا بیۆس یه‌كه‌م Sector له‌ Hard-Disk ده‌نێرێت بۆ Ram ، وه‌ ئه‌م سیكتۆره‌ پێكهاتوه‌ له‌ Boot-Loader وه‌ ئه‌م بوت لۆده‌ره‌ سیسته‌مه‌كه‌ به‌كار ده‌یه‌خیت ده‌هێنێت كه‌ پێی ده‌وترێت Boot Sector وه‌ كێشه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ 512 بایته‌ و كێشی Boot-Loader 446 بایته‌ وه‌ كێشی Partition Table 64 بایته‌ وه‌ Signature 2 بایته‌ .

پرۆگرامی بوت هه‌ڵده‌ستێت به‌ هێنانی ناوكی سیسته‌م Operating System Kernel بۆ میمۆری و كارپێكردنی .

كێرنه‌ل Kernel : داده‌ندرێت به‌ ناوكی سیسته‌م و كاری به‌ڕێوه‌بردنی Processor Memory و هتد.. كێرنه‌ڵ به‌ كورتی حه‌ڵقه‌یه‌كه‌ له‌نێوان سۆفتوێر و هاردوێر واتا هه‌رشتێك بمه‌وێت له‌ سۆفتوێر بگه‌ینم به‌ هاردوێر ئه‌وا كێرناڵ ئه‌م كاره‌ له‌خؤ ده‌گرێت.

  1. Task Management

سیسته‌می به‌كارخستن چیه‌ ڕیگه‌مان پێ ده‌دات كه‌وا چه‌ندین پرۆگرام به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ و به‌كاریان بهێنین ئه‌وه‌شیان پێی ده‌لێین Multi-tasking . به‌ڵام پرۆسیسۆر له‌ راستیدا خۆی یه‌ك پرۆگرام به‌كار ده‌هێنێت و ده‌توانیت فرمان له‌ یه‌ك پرۆگرام وه‌ر بگرێت و جێبه‌جێی بكات به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێین مه‌ڵتی تاسكینگ ئه‌وه‌ ته‌نها فێلێكه‌ به‌كار دێت ئه‌ویش بۆ نمونه‌ دوو پرۆگرامان هه‌یه‌ پرۆگرامی 1 و 2 سه‌ره‌تا هه‌ڵده‌ستێت به‌ كارپێكردنی پرۆگرامی 1 پاش 10 میلی چركه‌یتر بۆ نمونه‌ رایده‌گرێت و پرۆگرامی 2 به‌كار ده‌هێنێت ئه‌وه‌شیان پێی ده‌ڵێن Switching Period به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر وا ئه‌زانین پرۆگرامه‌كان له‌یه‌ك كاتدا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ وه‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ ئه‌م كاره‌ی سویج ده‌كات پێی ده‌ڵێین Task Scheduler كه‌ چه‌ندین جۆری ئه‌ڵگۆریثم هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ . یه‌كێك له‌ ئه‌لگۆریثمه‌كان Round-robin كه‌ به‌ رێگای chip سویج ده‌كات پێی ده‌ڵێین Timer كه‌ فرمان بۆ پرۆسیس ده‌نێرێت هه‌ر 10 میلی سانیه‌ك .

  1. Memory Management

له‌ كاتی كاركردنی سیسته‌م هه‌ر پرۆگرامێك له‌ پرۆگرامه‌كانت شوێنێك له‌ناو ڕام Ram ده‌گرن ، ئه‌وه‌ش بۆ رێكخستی كاری دابه‌شكردنی میمۆری وه‌ بڵاوكردنیان یاخود دابه‌ش كردنیان له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانی تر ، وه‌ سیسته‌م ته‌كنه‌لۆژس Virtual Memory technique به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌م كاره‌ .

  • هه‌ر پرۆگرامێك به‌شێك له‌ میمۆری پێ ده‌درێت كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌خۆی ئه‌م سایزه‌ی پێی دراوه‌ له‌ میمۆری
  • هیچ پرۆگرامێكی تر ناتوانێت بچێته‌ سه‌ر سایزی پرۆگرامه‌كانی تر
  • میمۆری سه‌ره‌كی دابه‌شده‌كرێت بۆ قاڵب – پارچه‌ Blocks كه‌ قه‌باره‌یه‌كی جێگیره‌ وه‌ ئه‌م پارچانه‌ پێیان ده‌وترێت Pages كه‌واته‌ میمۆری دابه‌شده‌كرێت بۆ لاپه‌ره‌ وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان لاپه‌ره‌ی میمۆری پرۆگرامه‌كان و لاپه‌ره‌ی میمۆری سه‌ره‌كی كه‌ ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت Mapping ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێكرد سیسته‌م ته‌كنه‌لۆژی Virtual Memory technique به‌كار ده‌هێنێت كه‌واته‌ میمۆری پرۆگرامه‌كان ئه‌وا خه‌یاڵیه‌ به‌ڵام زانیاریه‌ راستیه‌كان له‌ناو میمۆری سه‌ره‌كی دایه‌ و هه‌موو زانیاریه‌كانی پرۆگرامه‌كان له‌وێدا ده‌بێت و هیچ پرۆگرامێكیش زانیاری پرۆگرامه‌كانی تر ناتوانیت بینیت
  • پرۆگرامه‌كان توانای گواستنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانیان هه‌یه‌ به‌ میمۆری سه‌ره‌كی بۆ هاڕد دیسن وه‌ كاتێك دووباره‌ پرۆگرامه‌كان چاڵاك ده‌بنه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵده‌ستن به‌ هێنانه‌وه‌ی ڵاپه‌ره‌كانیان دووباره‌ بۆ ناو میمۆری سه‌ره‌كیوه‌ ئه‌م كرداره‌ش پێی ده‌وترێت Swapping

  1. device management

به‌رێوه‌ بردنی ئامێره‌كان ، سیسته‌م چینێك دروست ده‌كات له‌ نێوان پرۆگرامه‌كان و ئامێره‌كان ، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئامێره‌كان له‌ پرۆگرامه‌ زیان به‌خشه‌كان ، وه‌ بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و سیسته‌م چه‌ندین یه‌كه‌ Modules پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ پێی ده‌وترێت Device drivers ، هه‌ر یه‌كێك له‌ Device drivers به‌رێوه‌یه‌رایه‌تی ئامێرێكی دیاریكراو ده‌كات ، بۆ نمونه‌ VGA Card

  1. Files management

بۆ كار ئاسان كردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فایله‌كانمان له‌ هاڕد دیسك ئه‌وا سیسته‌م هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابه‌ش كردنی كردنی فایله‌كان له‌ هاڕد دیسك ئه‌ویش پێی ده‌ڵێین Directories ئه‌وا به‌كار هێنه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروست كردنی چه‌ندین فۆڵده‌ی بۆ سه‌یڤ كردنی فایله‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاساندی بۆ بكات له‌ دۆزینه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی فایله‌كانی له‌ هاڕد دیسك به‌ هاوكاری سیسته‌م . سیسته‌م هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروست كردنی خشته‌ له‌سه‌ر ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ له‌ هارد دیسك هه‌یه‌ كه‌ پێك هاتیه‌ له‌ ناوی فایل و فۆڵده‌ر و قه‌باره‌كه‌ی و شوێنه‌كه‌ی له‌ هاڕد دیسك . كاتێك هه‌ر شتێك له‌ناو هاڕد دیسك ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌وا سیسته‌م ئۆتۆماتیك سه‌یری ئه‌م خشته‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م فایل/فۆڵده‌ر ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ چی پێكهاتوه‌ و ده‌رهێنانی زانیاریه‌كانی ناوی ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێین file-system . وه‌ هه‌ر سیسته‌مێك file-system ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ دۆس خشته‌ی FAT به‌كار ده‌هێنێت File Allocation Table - ئه‌مه‌شیان پێك هاتوه‌ له‌ خشته‌یه‌ك كه‌ هه‌ر فایلێك له‌ سیسته‌م لیستێكی پێك به‌ستراو هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێین linked-list ئه‌مه‌شیان كاری دیاری كردنی شوێنی فایله‌كانه‌ له‌ هاڕد دیسك .

ئ
نووسراوە لەلایەنئارام

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.