background

سیستەمی w3w چیە و چۆنیەتی بەکارھێنانی

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 1537  بەروار : كانونی یه‌كه‌م 4, 2017
google map, map, maps, positioning, w3w, what 3 words, what three words
QR Code For:  سیستەمی w3w چیە و چۆنیەتی بەکارھێنانی

بەناوی خودای گەورەو مھرەبان

لەم بابەتەدا باسی سیستەمێکی جیھانی دەکەین بۆ دۆزینەوە و دەسنیشانکردنی شوێنەکان لەسەر نەخشە وەک دەزانن ھەر شوێنێک لە جیھاندا دوو ژمارەی سەرەکی ھەیە ھێڵەکانی درێژی و ھێلەکانی پانی بەڵام لەوانەیە لەکاتی بەکارھێنانی ئەم جۆرە ژمارانە لەوانەیە روون نەبێت و زوو لەبیربکرێت بۆیە ئەم سیستەمە رێگایەکی زۆر ئاسان دەخاتە بەردەست بەشێوەیەک ھەر نۆ مەتر دوجایەک لە جیھان سێ وشەی پێدراوە  کە بە ھەبوونی ھێلەکانی درێژی و پانی شوێنێک دەتوانیت شوێنەکە وەرگریتەوە لە سەر شێوازی سێ وشەی کورت و رێک و پێک شتێکی لەم جۆرەیە plan.clips.above و بە پێچەوانەشەوە بە ھەبوونی ئەم سێ وشەیە دەتوانیت ھێڵەکانی درێژی و پانی بەدەس بھێنیتەوە لە کۆتایی ئەم بابەتەدا فێردەبیت کە چۆن ئەم سیستەمە بەکاربھێنیت بۆ ئەوەی لەناو پرۆگرامەکان و سیستەمەکانتدا بەکاری بھێنیت

ماڵپەر و ھەژمار دروست کردن

ماڵپەری سەرەکی ئەم سیستەمە https://what3words.com تێیدا دەتوانیت زانیاری زیاتر وەرگریت و زیاتر بخوێنیتەوە

بەستەری API ی ماڵپەرەکە api.what3words.com کە تایبەتە بە پرۆگرامەرەکان بۆ ئەوەی بتوانن لەناو ئاپپ و بەرنامەکانیاندا بەکاری بھێنن

 

1-کلیک لەسەر Sign up for free API Key

2- زانیاریەکان پر بکەوەو ھەژمارێک دروست بکە

3-دوای ئەوە لینکێکت پێدەگات لە ئیمێلەکەت بۆ چاڵاک کردنی ھەژمارەکەت دوای ئەوەی ھەژمارەکەت دروست کرد و داخڵی ھەژمارەکەت بوویت لە ماڵپەرەکە

4- وەک داخڵ بویت دەبێت شتێکی لەو بابەتە ببینیت ، کرتە بکە لەسەر Developer API Keys

5- پاشان کرتە بکە لەسەر Create Application

6- ئەپلیکەیشنێکی نوێ دروست بکە

7- ئێستە دەبێت شتێکی لەو جۆرە ببینیت ئەپلیکەیشنێک دروست بووە کە Name و API Key و Analytics نوسراوە ئەوەی لە لای ئێمە گرنگە بریتیە لە  API Key  ئەم کلیکە دەتوانین بەکار بھێنین بۆ ئەوەی شوێنێک دەسنیشان بکەین و سێ وشەکە وەرگرینەوە یان سێ وشەکەی پێ بدەیت ھێڵەکانی درێژی و پانیت بۆ بھێنێتەوە کلیلەکەی من بریتیە لە NECDIYY3

 

بەکارھێنان

بەستەری دۆکیومنتێشنەکەیان بریتیە لە https://docs.what3words.com/api/v2 کە تێیدا نوسراوە RESTful API بەکار دەھێنیێت کە بە مانای ئەوە دێت ھەموو زانیاریە وەرگیراوەکان لەسەر شێوازی ئۆبجێکتی JSON دەگەرێنەوە گەر نازانیت ئۆبجێکتی JSON  چیە کرتە لێرە بکە
ئەوەی گرنگە زۆر بۆ ئێمە کە بیزانین دوو کرداری گرنگە

1- چۆن سێ وشە بە API یەکە بدەیت ھێڵەکانی درێژی و پانیت پێبدات

بەو شێوازی GET زانیاریەکان دەنێریت لە نموونەکانی ناو API یەکە بەو شێوەیە نوسراوە لەوانەیە بتوانیت بە شێوازی دیکەش زانیاریەکانت بنێریت بەڵام ئاسانترینیان و خێراترینیان بۆ دروست کردن GET ە

چەند ڤاریەبڵێک دەبینیت لەم بەستەرەی سەرەوە بەو شێوازەن

1- addr ئەوەیان بریتیە لە شوێن یان ئەدرێس کە سێ وشەی پێدراوە ھێڵەکانی درێژی و پانی دەگەرێنێتەوە لە کۆتاییدا  سێ وشەکەش بریتین لە index.home.raft

2-display شێوازی گەراندنەوەی زانیاریەکان لێرەدا نرخی full پێدراوە کە کۆمەڵێک زانیاری دەگەرێنێتەوە دەشتوانیت ئەم full ە بگۆریت بۆ minimal بۆ ئەوەی زانیاری پوخت بگەرێنێتەوە

3- format بە چ شێوازێک زانیاریەکان دەگەرێنێتەوە لێرەدا json نوسراوە

4-key کە نرخەکەی بریتیە لە [API-KEY] دەبێت ئەم نرخە بگۆریت بۆ کلیلی ئەپلیکەیشنەکەی کە دروستت کرد پێشووتر ئەوەی من بریتی بوو لە NECDIYY3

دوای رێکخستنی زانیاریەکان ئێستا دەبێت شتێکی لەو شێوازەت ھەبێت و دەتوانیت لە وێبگەرەکەت تاقی بکەیتەوە

ئەنجامێکی لەو شێوازە دەگەرێتەوە

2- چۆن بە ھێڵەکانی درێژی و پانی سێ وشەکە وەردەگریتەوە
بە ناردنی داواکاریەک بۆ ئەم بەستەرە ئەوە دەکرێت

وەک بەستەرەکەی پێشوو ڤاریەبڵەکان دەگۆریت بە پێی پێویستیت ئەوەی جیاواز بێت لێرە بریتیە لە ڤاریەبڵی coords کە نرخەکەی بریتیە لە 51.432393,-0.348023 ھێڵەکانی درێژی و پانی ھەروەھا دەبێت لە کۆتایدا کلیلی ئەپلیکەیشنەکەتی پێبدەیت وەک بەستەرەکەی پێشوو

وەڵامەکەت لەو شێوازە دەبێت

کۆتایی

ئامانج لەم بابەتە بریتی بوو لە ناساندنتان بەم جۆرە سیستەمە کە شتێکی زۆر ناوازە و جوانە بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە لەناو ئاپپەکانتاندا بەکاری بھێنن بەھیوای سوود وەرگرتنتان.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *