چارەسەرکردنی دژەپاتێرنی Arrow Head

دژەپاتێرن (AntiPattern) بە چارەسەرێکی باوی کێشەیەک دەگوترێ، کە خۆی لە خۆیدا رێگای چارەسەرکردنەکە ناجێگیری دەخاتە ناو کۆدەکە یان کێشەی دیکە دروست دەکات.
چەندین دژەپاتێرن هەیە لە پڕۆگرامینگ، لەو بابەتە باسی Arrow head دەکەین . ئەو جۆرە دژەپاتێرنە کاتێک درووست دەبێک کە چەندین if-else if-else لە ناو یەکتر دا دەنووسرێن، بەوەش شێوەی سەرە تیرێک دروست دەکەن. بەم شێوەیە:
if
if
if
if
if
end if
end if
end if
end if
end if
ئەگەر سەیری ئەو نموونەیە بکەین:
void DoSomething(string param1, string param2)
{
if (param1 != null)
{
if (param2 != null)
{
if (param1 == "Foo")
{
if (param2 == "Bar")
{
Console.WriteLine("Foo Bar!");
}
else
{
Console.WriteLine("Not Foo Bar !");
}
}
else
{
Console.WriteLine("Not Foo Bar !");
}
}
}
}
ڕوونترین شت لەو نموونەی سەرەوە ئەوەیە کە کۆدەکە ڕوون نییە! ئەو جۆرە کۆدانە بەبێ هۆ کارەکە ئاڵۆز دەکەن. بەمەش ئەگەری دروستبوونی هەڵە و Bug زۆتر دەبێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەو دژەپاتێرنە چەند ڕێگایەک هەن:
ڕێگای یەکەم:
دەتوانین Guarding Clause بەکاربهێنین، واتە یەکەمجار دڵنیا ببینەوە کە هەموو پارامیتەرەکان بەهای تەواویان هەیە، ئەگەرنا ڕاستەخۆ لە فەنکشنەکە بێێنە دەرەوە بەهۆی return، یانیش Exception یێک هەڵبدەین. بەو شێوەیە:
void DoSomethingBetter(string param1, string param2)
{
if (param1 == null)
return; // datwani return y bkay, yanish...
if (param2 == null)
throw new ArgumentNullException("param2"); // exception y throw bkay
if (param1 == "Foo" && param2 == "Bar")
Console.WriteLine("Foo Bar!");
else
Console.WriteLine("Not Foo Bar!");
}
جوانتر بووە، ها؟ ئێستا کۆدەکە زۆر ڕوونترە، وە خوێندنەوەشی زۆر هاسانترە لەسەر چاوان. بەڵام هێشتاش دەتوانین کورتتری بکەینەوە:
void DoSomethingVeryShort(string param1, string param2)
{
if (param1 == null || param2 == null)
return;
if (param1 == "Foo" && param2 == "Bar")
Console.WriteLine("Foo Bar!");
else
Console.WriteLine("Not Foo Bar!");
}
ئێستا تەواو ڕێک بووە. بەڵام دەشکرێ هەندێک کەس ئەو کورتکردنەوەیان پێ باش نەبێت، بەتایبەتی ئەگەر بتەوێ Exception هەڵبدەیت. لەبەرئەوەی ئەوکات ناتوانی ناوی پارامیتەرەکە لە ناو Exception ــەکە بنووسی.
ڕێگای دووەم:
ئەگەر حەزت لەو return نانە نییە، و دەتەوێ هەر فەنکشنەی تەنها یەک returnی هەبێت، دەتوانی گۆڕاوێکی جۆری Boolean بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی دیاری بکەی کە هەموو شتێک تەواوە یاخود نا. بۆ نموونە:
void DoSomethingNoReturn(string param1, string param2)
{
bool everythingIsOkay = param1 != null && param2 != null;
if (everythingIsOkay)
{
if (param1 == "Foo" && param2 == "Bar")
Console.WriteLine("Foo Bar!");
else
Console.WriteLine("Not Foo Bar!");
}
}
چاکی ئەو ڕێگایە لە کاتێک بە دیار دەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر مەرج هەبێت لەسەرەتای فەنکشنەکە. بۆ نموونە:
void DoSomethingNoReturn2(string param1, string param2)
{
bool notNull = param1 != null && param2 != null;
bool notShort = param1.Length >= 3 && param2.Length >= 3;
bool everythingIsOkay = notNull && notShort;
if (everythingIsOkay)
{
if (param1 == "Foo" && param2 == "Bar")
Console.WriteLine("Foo Bar!");
else
Console.WriteLine("Not Foo Bar!");
}
}
ڕێگای سێیەم:
ئەو ڕێگایەشیان هەر لە ڕێگای دووەم دەچێت، بەڵام لەبری ئەوەی کە گۆڕاوێکی سەربەخۆ بەکاربهێنی، ڕاستەخۆ بە بەکارهێنانی AND و OR هەموو مەرجەکان لە ناو یەک if دا بنووسی:
void DoSomethingThirdWay(string param1, string param2)
{
if (param1 != null && param2 != null && param1.Length >= 3 && param2.Length >= 3)
{
if (param1 == "Foo" && param2 == "Bar")
Console.WriteLine("Foo Bar!");
else
Console.WriteLine("Not Foo Bar!");
}
}
بەکارهێنانی ڕێگای دووەم یان سێیەم لەسەر بارودۆخەکە دەوەستێت، ئەگەر مەرجەکان زۆر درێژ بوون دەتوانی ڕێگای دووەم بەکاربهێنی، ئەگەریش نا، ڕێگای سێهەم.
بەکارهێنانی چەند فەنکشنێک:
ئەو ڕێگایانەی سەرەوە بۆ if باشن، بەڵام ئەگەر هاتوو چەند لووپێکمان لە ناو یەکتردا هەبوو؟ بۆ ئەوەش دەتوانین لە بڕی یەک فەنکشنی گەورە، چەند فەنکشنێکی بچوکتر بەکاربهێنین، بۆ نموونە سەیری ئەو پارچە کۆدە بکە:
void DoLoop()
{
for (int i = 0; i < 100; i++)
{
for (int j = 0; j < 100; j++)
{
for (int k = 0; k < 100; k++)
{
// do something
}
}
}
}
دەتوانین ئەو فەنکشنە بکەین چەند فەنکشنێکی بچوکتر و کۆدەکە جوانتر بکەین:
void DoLoop()
{
for (int i = 0; i < 100; i++)
{
FunctionA();
}
}
void FunctionA()
{
for (int j = 0; j < 100; j++)
{
FunctionB();
}
}
void FunctionB()
{
for (int k = 0; k < 100; k++)
{
// do something
}
}
کۆتایی
ئەو چەند ڕێگایەی سەرەوە یارمەتی باشتر نووسین کۆد دەدەن. بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەگەر پێویستیت بە زۆرتر لە ٣ لووپ یان مەرج هەبوو لەناو یەکتری، ئەوا بزانە کارەکە بەهەڵەیی دەکەیت. هەموو کات ڕێگایەکی ئاسانتر و سادەتر هەیە، وە کۆد چەند ڕوونتر و سادەتربێت باشترە.
قوتابی بەشی ئەندازیاریی سیستەمی زانیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر



لێدوانەکان (٢)
Dastakant xosh bet babateke basud bu ba heway babate zyatr w garm tr bas yak tebene Baray To!!! Drustkrdni function za7mat tra w rektra yan lanaw yak danan ba sheway arrow head ?
زۆر سوپاس. بۆ مەسەلەی لووپ، زۆربەی جار لەناو یەکتر دەنووسرێن. وە لەوانەیە زۆر جار هەرواش باشتر بن. هیچ ڕێگایەک بۆ هەموو حاڵەتێک باش نییە، بە پێی حاڵەتەکە دەگۆڕدرێ. ئەگەر گەیشتییە حەڵەتێک کە لووپەکان لەناو یەک بنووسی ڕوونتر و ڕێکتر بوو لە بەکارهێنانی چەند فەنکشنێکی جیاواز، ئەوا بێ دوو دڵی لەناو یەکیان بنووسە. وە ئەو دژە پاتێرنە زۆرتر لە بەکارهێنانی (If-else) خراپییەکانی بەدیار دەکەوێت.