background

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی دووەم

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 321  بەروار : ئایار 15, 2016
image, image proccessing, وێنە
QR Code For:  کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی دووەم

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی دووەم

لە درێژە پێدەری بەشی یەکەم لەسەر چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ وێنەکان  لەم بەشەیاندا باسی ئەوە دەکەین کە کۆمپیتەر چۆن مامەڵە لەگەل وێنەکان دەکات و چۆن وێنەی دیجیتاڵی نیشان دەدرێن و کاریان لەگەڵ دەکرێت.

 

ماتریکس (2D array , Matrix)

بیرتە لە بابەتی داتاسترەکچەر چیە باسمان لە ئەررەی کرد و گوتمان چەند خانەیەکە لەدوای یەک نشان دەدرێت و هەرشوێنێکی جۆرێک زانیاری تێدا هەڵدەگیرێت

ئێستا وا بیربکەوە کۆمەڵە ئەررەیەک هەنە و لەسەر یەکیان دابنێ خشتەیەک دروست دەبێت کە درێژی و پانی هەیە ئەو داتاسترەکچەرە پێی دەڵێن ماتریکس خۆی لەخۆیدا یەک دنیایە و لقێکی زۆر گرنگی بیرکاریە و لە کۆمپیتەردا هەر کارێک دەیکەیت بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندی بە ماتریکسەوە هەیە و بەکار دەهێندرێت ماتریکس شێوازەکەی لەو شێوەیەیە

هەروەک دەبینیت هەموو ئەررەیەکان یەک درێژیان هەیە بە مانایەکی دی ماتریکس لە ریز و ستون پێکهاتووە و دەتوانین بگەین بە هەر شوێنێک لەناو خشتەکە بەم شێوەیە

1,2 ریزی یەکەم ستوونی دووەم

4,6 ریزی چوارەم و ستوونی شەشەم

وابزانم روونە بەڵام لە کۆمپیتەردا کەمێک جیایە لەبەر ئەوەی یەکەم شوێن لە ئەررەی بە 0 دەسپێدەکات نەک 1 بۆیە خوێندەوەکە بەم شێوەیەی لێدێت گەر بتەوێت بگەی بەو شوێنەی کە کۆمپیتەر پێدەگات

1,2 ریزی دووەمم ستوونی سێەم

4,6 ریزی پێنجەم و ستوونی حەوتەم

گەر تێناگەیت لێیگەرێ لە داهاتوو وەک بە کۆد باسی شتەکان دەکەین زیاتر رووندەبێتەوە

 

پەیوەندی وێنە بە ماتریکسەوە

گەر لە پەیوەندیەکەیان دەپرسیت وێنە ماتریکسێکی گەورەیە وەک دەڵێی وێنەکە 1200X760 ئەوە مەبەستتە 1200 خانە درێژیەکەیەتی و 760 خانە بەرزیەکەیەتی بە مانایەکی دی لە 760 ئەررەی پێکدێت و هەریەکەیان 1200 شوێنی هەیە سەیر دیارە وایە!!! بەڵام شتەکە بەو شێوەیەیە

 

چۆنیەتی خوێندنەوەی وێنە و نیشاندانی 

تۆ کاتێک ماتریکسێک درووست دەکەیت ئەوا وێنەیەکت درووست کردووە چۆن بە کۆمپیتەر دەیخوێنیتەوە لە کۆد نوسین مەبەستمە لە یەکەم خانەی سەرەوەی دەستە چەپ دەسپێدەکەیت و ئەو خانەیە ناونیشانی 0,0 ی هەیە کە دەکاتە ریزی یەکەم و ستونی یەکەم

 

بێگومان ئەو ماتریکسە دەبینیت وا دابنێ هەر ژمارەیەک رەنگێک نیشان دەدات لەشوێنی ئەو ژمارانە رەنگەکەی لەناو خانەکەدا دابنێ و دەبێت بە وێنەیەک

 

 

 

 

لەوانەی پێشوو

لە وانەی پێشوودا گوتم دەشێت هەر وێنەیەک چەند جۆرە شەپۆڵێک (رەنگ یان لیڤڵ)ێکی تێدا بێت ئێ سەیری وێنەکەی سەرەوە بکە مەبەستم لەو قسەیە ئەوە بوو ئایە من دەتوانم لەناو هەر خانەیەک چ جۆرە رەنگێک(ژمارەیەک) دابنێم گوتیشم پێی دەڵێن quantaization هەروەها وێنەکەم بە گشتی چەند خانەی تێدایە پێی دەڵێن sampling دەوەستێتە سەر جۆری کامێراو کوالیتی وێنەکە بۆیە درک بەوە بکە کە کوالیتی وێنە تەنها پەیوەست نیە چەند خانەی تێدایە ئا ئەو خانانەی باسیان دەکەم پێیان دەگوترێت پیکسڵ Pixel بەڵکو پەیوەستە لەسەر ئەو کامێرایە دەتوانێت چەند جۆر رەنگ وەرگرێت و هەڵیگرێت لەناو وێنەکەدا

 

روونکردنەوەی زیاتر لەسەر سامپلینگ و کوانتایزەیشن وێنەی ئەنەلۆگ وەک گوتمان تەنها شەپۆڵێکە و چەند نموونە لەو شەپٶلە سامپلینگە و بەڵام لە چ رەنگێکدا واتە بەرزیەکدا ئەوەیان کوانتایزەیشنە

 

 

 

 

 

 

 

وردەکاری

ئێستە بیرۆکەیەکت هەیە وێنە چۆنە بەڵام شتكی گرنگ مایە ئەویش باسکردنی ئەو ژمارانەی کە دەتوانن رەنگەکە نیشان بدەن لەناو هەر پیکسڵێکدا

1- وێنەی باینەری یان 0(رەش) یان 1(سپی) دەتوانین لەناو هەر خانەیەکدا پاشەکەوت بکەین لەم شێوەیە دەبێت وێنەکەمان

2- وێنەی خۆڵەمێشی دەتوانیت لە 0(رەش) ەوە تا 255(سپی) رەساسیەکەش بەم شێوازە دەگۆرێت

جا بێگومان هەر 255 رەنگەکە لەوانە زیاترن و ئەوە بەس بۆ نموونەیە بۆیە وێنەی خۆڵەمێشی بەم شێوەیە دەردەچێت

 

 

 

 

 

 

3- وێنەی رەنگاورەنگ لەو جۆرەدا لە هەر پیکسڵێک 3 ژمارە هەڵدەگیرێت کە ئەویش شتێکی لەو جۆرە دەبێت (R,G,B) سور و سەوز و شین لەوانەیە زۆر گوێت لە RGB بوبێت مەبەست لەوەیە کەواتە گەر سەیربکەین وێنەی رەنگاورەنگ لە هەموو جۆرەکان ئالۆزترە بەڵام دەتوانین کار لەسەر وێنەی خۆڵەمێشی بکەین و پاشان بیکەین بە وێنەی رەنگاورەنگ مانای کارێکمان لەسەر وێنەی خۆڵەمێشی کرد ئەوا دوای کەمێک دەسکاری دەتوانم  لەسەر وێنەی  رەنگاورەنگیش هەمان کار ئەنجام بدەمەوە ئەم وێنە روونکردنەوەییە کەمێک رونکرندەوە بدات لەوانەیە

 

 

لەکۆتاییدا

لەو دوو بابەتەدا تەنها ویستم بیرۆکەیەک بگەیەنم کە چۆن وێنە نیشان دەدرێت و کاری لەگەڵ دەکرێت کارکردن لەگەڵی زانستێکی هەیە بەناوی Image Processing کە بوارێکی تا بڵێی خۆشە و لە داهاتوودا بەدڵنیایەوە بە کۆدەوە دەچینە ناوی و زۆر زۆر خۆشە بەهیوای سوودوەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.