background

سەرەتایەک بۆ کارکردن لە ڕاژە – RAID چیە؟

هاوپۆل: ئەندازیاری نەرمەکاڵا ( سۆفتوێر )  ژ.بابەت : 715  بەروار : كانونی دووه‌م 22, 2017
raid, raid technology
QR Code For:  سەرەتایەک بۆ کارکردن لە ڕاژە – RAID چیە؟

لەئێستادا و لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و زیادبوونی بەکارهینەرانی تۆڕی ئینتەرنێت و ماڵپەرەکان، پێویستە هەندێک زانیاریمان هەبێت دەربارەی ڕاژەکان و چۆنیەتی کارکردنیان. لەکاتێکدا کە تۆ ئەم وێبساتەت کردۆتەوە ئەو ئەم وێبسایتە لە شوێنێکدا پەڕگەکانی هەڵگیراوە کە پێیان دەوترێ ڕاژە، ئەم ڕاژە بە پێی چەند بنچینەیەکی ئەندازیاری داندراوە، ئێمە لەم بابەتەدا بە چڕو پڕی باس لە شیوازی کارکردن و خەزێنەکردنی پەڕگەکان ئەدوێین لە ناو ڕاژەکاندا!

سەرەتا ڕاژە چیە؟

سەرەتا ڕاژە (Server) بیرتیە لە کۆمپیوتەرێک کە لەلایەن کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە بە کرێدانی کۆمپیوتەری هەوری (Cloud Computing) دەدرێت بە کرێ بە بەکارهێنەران ی ئینتەرنێت. ئەم ڕاژانە بەپێی چەند خزمەت گوزاریەک دەکرێن، کە بەبەردەوامی کاردەکەن بەبێ پچرانی هێڵی ئینتەرنێت و وزەی کارەبا و بەردەوام پێویستیان بە سارکەرەوە هەیە و چەندین پسپۆڕ و ئەندازیاری بواری تەکنەلۆجی لەسەری کاردەکەن هەتاوەکو بتوانین بە زوترین کات لەگەڵ هەبوونی هەر کێشەیەک بتوانن چارەسەری بکەن چەندین کۆمپانیای بەناوبانگ هەیە کە کار لە دابینکردنی ئەم جۆرە لە خزمەت گوزاریە دەکات لەوانە گووگڵ، ئەمەزۆن، بلوهۆست و چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی تر! لەڕاستیدا لە سنوری جوگرافیای ئێمەداو لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لەم جۆرە کۆمپانیایانەی تێدانیە جگە لە یەک داتا سەنتەر نەبێت کە لە سعودیە هەیە. راژە لە ڕووی کارپێکردنەوە دەبن بە چەند بەشێکەوە!

  • سەکۆ-وەک-خزمەتگوزاری (Platform-as-a-Service): بریتیە لەو ڕاژانەی کە هەڵدەستێت بە کرێدانی تەواوی کۆمپیوتەرەکە لەگەڵ سەکۆیەک بۆ بەکارهێنەرەکانی (بۆ نمونە: ویندۆز یاخود لینۆکس …. هتد) کە بەکارهێنەران تەواوی دەسەڵاتیان هەیە بەسەر ڕاژەکەدا لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی پرۆگرامەکانی ناو سەکۆکە یاخود زیادکردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنەرانی ناو ڕاژەکە، واتە بە زمانێکی تر وەکو ئەوەی کۆمپیوتەرێکت بە کرێگرتبێت بەڵام نەتوانی سەرکۆکەی بگۆڕی (ناتوانی سیستەمی بە گەڕخەرەکەی بگۆڕی تەنها بە دووبارە بە کرێگرتنەوە نەبێت!).
  • ڕایەڵە-وەک-خزمەتگوزاری (Network-as-a-Service): ئەمەش جۆرێکی تر لە جزمەتگوزاری کە کۆمپانیاکان وەکو خزمەتگوزاریەک دەیدەن بە کرێ لە جیاتی دروستکردنی رایەڵەیەکی تایبەت بە خۆو ئەوا هەڵدەستی بە کری گرتنی ئەم خزمەتگوزاریە.
  • نەرمەڵە-وەک-خزمەتگوزاری (Software-as-a-Service): بریتیە لە جۆرە ڕاژەیەک کە هەڵدەستێت بە دەمەزراندنی هەندێ نەرمەڵەی باو لەسەر ڕاژەیەک پاشان وەکو خزمەتگوزاریەک دەیاندات بە بەکارهێنەرانی ئەوانیش بەکاری دەهێنێن بە شێوازێکی سەرهێڵانە بەبێ پێویست بوون بە دامەزراندنی! یاخود نەمەڵەیەک دروست دەکەیت دەتەوێت لەسەر ڕاژەیەک دایمەزرێنی بۆیە چەند کەسێک بەکاربهێنن بە شێوەی سەرهێڵ.
  • ڕومێز-وەک-خزمەتگوزاری (Desktop-as-a-Service): بریتیە لە جۆرە ڕاژەیەک کە کۆمپانیاکە هەستاوە بە دامەزراندنی چەند پرۆگرامێک کە ڕوومێزێک پێویستیەتی بۆ بەکارهێنان (بۆ نمونە:Microsoft Office) یاخود پرۆگرامی تایبەت بە مۆنتاژ و دەستکاریکردنی دەنگ .. هتد.

وێنەی یەکێک لە داتاسەنتەرەکانی گووگڵ

وێنەی یەکێک لە داتاسەنتەرەکانی کۆمپانیای گووگڵ

تەکنیکی RAID چیە؟

تەکنیکی (RAID) کە کورتکراوەی (Redundant Array of Independent Disks) ــە کە بەواتای زنجیرەیەکی دوبارەبۆوە لە خەزێنەی سەربەخۆ، ئەمە شیوازی خەزنە کردنی پەڕگەکان لەنێو خەزێندەدا دیاری دەکات کە بە شیوازێک بتوانرێت هەم پارێزراو هەم خێرا بتوانێت کار لەگەڵ پەرگەکاندا بکات، ئەمە خۆی لە چەند زنجیرەیەک لە پەپکەی خەزێنە (Disks) دەبینێت کە بەیەکەوە هەڵدەستن بە چەند شێوازێک پەڕگەی راژەکە خەزیێنە دەکات. سەرەتای داهێنانی بیرۆکەی ئەم جۆرە تەکنیکە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکڵی وە پاشان پەرەی پێدرا و ئێستاش جەند جۆر لقی لێدەبێتەوە.

پێویستی ڕاژە بە RAID چیە؟

بەگومان لە پشت هەر پەرەپێدانێکی تەکنەلۆژیەوە چەند سوود و پێویستیەک هەیە کە پەیوەستە بەو پەرەپێدانەوە ئەم جۆرە لە تەکنیکیش چەند سوودێکی هەیە، سەرەتا دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەک لە یەکێک لە ڕاژەکاندا ئەوەی دی جێگەکەی پڕکاتەوە بە مانایەکی تر لە کاتی هەبوونی کێشە و سووتان لە هەر خەزنەیەکی یەکێک لە ڕاژەکان دەتوانرێت بە پێی جۆرەکانی ئەم تەکنیکە زانیاریە ونبووەکان و پەڕگە لە دەست چووەکان بگەڕینینەوە. وەهەروەها دەتوانین بە سوود بینین لەم تەکنیکە گەڕان بە ناو فایلەکان و بەدەستهێنانی فایلەکان خێراتربکەین واتە دەتوانین ئەو فایلە کە دەمانەوێت بە خێراترین شیوەو کەمترین ماوە وەدەستمان بکەوێتەوە.

 

جۆرەکانی RAID چین؟

جۆرەکانی RAID بەپێی شێوازی خەزنەکردنەکردن و گێڕاندنەوەی پەرگەکان دابەشدەکرێت بە چەند جۆرێکەوە.

یەکەم جۆر: RAID-0

ئەم جۆرەیان هەڵدەستێت بە خەزێنە کردنی پەرگەکان لە دوو خەزنەی جیاوازدا بەڵام بە شیوازێکی کە هەر پەڕگەیەک دەکاتە دووبەشەوە نیوەی دەکاتە خەزنەیەکەوە نیوەی دیان دەخاتە خەزنەکەی ترەوە، ئەم جۆرە لە RAID خێراترین جۆرە و شووینی کەم داگیر دەکات وە تێچووشی بەڵام شیوازیکی زۆر کاریگەر نیە بۆ خەزێنە کردنی پەرگەکان چونکە لە کاتی تێکچوونی یەکێک لە خەزنەکان-دا ئەوا بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت پەڕگەکان بگێڕدرێتەوە.

دووەم جۆر: RAID-1

ئەمجۆرەیان بەهەمان شێوەی ئەوەی پێشوو بەڵام بە شێوازێکی پێچەوانە هەڵذەستێت بە خەزێنەکردنی پەرگەکان لە دوو خەزنەی جیاوازدا خەزن دەکات ئەم جۆرەیان پەڕگەکان لە دوو خەزێنەدا خەزنە-دا خەزێنە دەکات بەشێوازی لەبەرگرتنەوە واتە پەڕگەکە لە هەر دوو خەزێنەکەدا خەزینەدەکات، یەکێک لە سودەکانی بریتیە لەوەی لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەک لە یەکێک لەیەکێک لە خەزێنەکاندا ئەوا دەتوانین پەرگەکە لەوەی دیەوە وەریبگرینەوە بەمەش هیچ پەرگەیەکمان لەدەست ناچێ بەڵام کێشەی سەرەکی لە کاتی خایەنراوە بۆ خەزێنەکردنی زانیاری و پەرگەکان زۆری پێدەچێ وەهەروەها جێگەی زۆریش داگیردەکات واتە لەو دوو خەزێنانەی هەن تەنها سوود لە یەک دانەیان وەردەگیرێت وەهەروەها تێچوشی زۆرترە!

سێیەم جۆر: RAID-5

سەرکەوتوترین جۆری RAID ــە وە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە (وەلێ بەکارهێنانی جۆرەکان لەسەر جۆری راژەکە کەوتووە) بەجۆرێک زۆر لە خاوەن ڕاژەکان ئەم جۆرە بەکار دەهێن چونکە خێرایە لە خەزێنە کردنی پەرگەکان و هەروەها لە کۆی چوار پەڕگە سێ خەزێنەی دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت وەکو بەکارهێنان وە هەروەها تێچووشی کەمترە لەچاو RAID-1 و RAID-10 ــدا، ئەم جۆرە هەڵدەستێت بە دابەش کردنی فایلەکە بۆ سێبەش هەریەکەیان لە خەزێنەیەکدا خەزینەدەکات پاشان بیت-ێکی جیاواز کە پێی دەوترێ (Flag Bit) لە خەزێنەکەی تردا هەڵدەگیرێت بە شیوازێکی دیاریکراو کە دەتوانرێت دوای سودی لێوەربگیرێتەوە بۆ دروستکردنەوەی پەرگەکە لە کاتی تێکچوونی یەکێک لە خەزینەکاندا. شێوازی دابەش بوونی بیت-ەکەش بەم جۆرەیەک سەرەتا سێ بیت-یان خەزینە دەکرێ پاشان چوارەم دانەیان دەخرێتە خەزینەی چوارەمیانەوە، پاشان سێدانەی دی خەزینەدکرێن بیت-ەکە دەخرێتە خەزینەی سێهەمەوە واتە هەرجارەو بەپێ ڕیزبەندی بیت-ەکە دەخرێتە یەکێک لە خەزێنەکانەوە.

چوارەم جۆر: RAID-10

ئەم جۆرەیان کۆکەرەوەی هەر دوو جۆری RAID-0  و RAID-1 یە بۆیە ناوی لێنراوە RAID-10 ئەم جۆرە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی چوار جۆر لە خەزێنە هەر پەڕگەیەک کە وەری دەگرێت هەڵدەستێت بە دابەشکردنی پەڕگەکە بۆ دوو بەش هەر بەشەی لە دوو خەزێنەی جیاوازدا هەڵیان دەگرێت بەمەش لەکاتی سوتانی یەکێک لە خەزێنەکاندا دەتوانرێت سوود لە جێگرەوەکەی وەربگیرێت کە تێیدا خەزێنە کراوە بەڵام لێرەدا هەم تێچووی زۆرە وەهەروەها دەتوانرێت تەنها دوو خەزێنەی سوود لێوەربگیرێت بۆ بەکارهێنان!

جگە لەم جۆرە جۆرێکی تریش هەیە کە پێی دەوترێ RAID-6 کە لە ئێستادا خەریکی پەرەپێدانی ئەم جۆرەیانن.

 

ڤیدیۆی یەکێک لە گەورەترین داتاسەنتەرەکان کە کۆمپانیای گووگڵ خاوەنیەتی بە شێوازی پانۆرامای ٣٦٠-پلە

 

 

سامرەند حاجی

ژمارەی بابەتەکان: 11

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *