لەم زنجیرە فێرکاریەدا باس لە رێگای دروستکردنی QR Code دەکەین لە سفرەوە پاشان ھەوڵ دەدەین کۆدێک بنوسین کە بتوانین QR Code پێ دروست بکەین بێگومان ئەم کردارانە دەکەین بەبێ بەکارھێنانی ھیچ لایبرەریەک یان ھیچ یارمەتیدەرێک ئەمە لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک بابەتی بیرکاری و ئەلگۆریثم باسدەکەین کە پێوسیتە بۆ دروستکردنی QR Code ئەنجامدانی ئەم کارە ئاسان نیە لەبەر کەمی کاتم و گرانی بابەتەکە لەوانەیە ھەندێک لە بابەتەکان زۆر بەجوانی روون نەبن یان بە یەک جار تێنەگەیت ھەڵبەتە لەوانەشە کە نەتوانین پرۆگرامەکە بە تەواوی دروست بکەین بەڵام ئەمانە ئەگەری کەمن و ھەوڵ دەدەم بە سادەترین شێوە بابەتەکان شیبکەمەوە.
- سەرەتایەک بۆ ئەلگۆریثمی QR Code
- داتا ئەنالیسیس
- ئینکۆدکردنی داتایە بەشی یەکەم
- ئینکۆدکردنی داتایە بەشی دووەم
- باسکردن و پرۆگرامکردنی دابەشی درێژ یان ئقلیدی بەشی یەکەم
- باسکردن و پرۆگرامکردنی دابەشی درێژ یان ئقلیدی بەشی دووەم
- باسێکی گالیۆس فیڵد بەشی یەکەم
- باسێکی گالیۆس فیڵد بەشی دووەم
- ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و دۆزینەوەیان گالیۆس فیڵد
- دروست کردنی کۆتا مەسج یاخود نامە
- دانانی نامەکان لەناو قاڵبی QR Code بەشی یەکەم
- دانانی نامەکان لەناو قاڵبی QR Code بەشی دووەم
بۆچوونەکان