background

فراکتاڵەکان چین ؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 196  بەروار : نیسان 24, 2016
فراکتاڵ, فراکتاڵەکان چین
QR Code For:  فراکتاڵەکان چین ؟

فراکتاڵ چیە ؟

لەم بابەتەدا باس جۆرە شتێک دەکەین لە پێیان دەگوترێت فراکتاڵەکان fractals فکراتاڵ چیە بە باسکردنێکی کورت بریتیە لە دوبارەکردنەوەی شێوەیەک یان کردارێک تا بیکۆتا infinity، پێش بچینە ناو قوڵایی بابەتەکە پێم خۆشە هەندێک باسی پەیوەندی بیرکاری بکەم بە کۆمپیتەرەوە پێناسەی من بۆ کۆمپیتەر و پەیوەندی بە بیرکاریەوە نیە!!!! بەڵکو کۆمپیتەر واتا بیرکاری بچوکترین بۆ گەورەترین ئەو کارانەی دەکرێن هیچ شتێک نین جگە لە بیرکاری کاتێک دێتە دنیای راستیەوە باوکی هەموو زانستەکان بۆیە هەرکەسێک لە بواری کۆمپیتەر کاربکات هەستێکی لەو جۆرەی نەبێت بەرامبەر بیرکاری وەک دەڵێن ئیمانەکەی پێویستی بە نوێکردنەوەیە گرنگ بگەرێینەوە باسەکەی خۆمان راستیەکەی فراکتاڵەکان بەشێکی زۆریان نەخشەی بیرکارین و لە بواری کۆمپیتەر بەکار دەهێندرێن بۆیە فراکتاڵەکان تەنها پەیوەندی بە کۆمپیتەرەوە نیە بەڵکو یەکێک لە بەکارهێنانەکانی ئەوەیە فکراکتاڵەکان دو شێوازن یان ئەوەتەیە کردارێک دوبارە دەکەینەوە بۆ ١٠٠٠ جار بڵێ یان ئەوەتەیە شکڵێک یان شێوەیەک چەندەها جار دووبارە دەکەینەوە تا شێوەیەکی وا دەردەچێت بیرو خەیاڵ دەبات

بەکارهێنانی فراکتاڵەکان

فراکتاڵەکان لە بواری کۆمپیتەر بەکاردەهێندرێن بەتایبەتی computer graphics زانستێکی کۆمیتەرە پەیوەندی بە چۆنیەتی نیشاندانی وێنەکان هەیە لەسەر سکرینی کۆمپیتەر یان ئەو هەموو شتە دەبینین لەسەر سکرینی کۆمپیتەر زانستێکی سەربەخۆی هەیە computer graphics گەر ویستت بزانیت بیرکاری سوودی چیە کەمێک لەوە بخوێنەوە. لە بواری کۆمپیتەر فراکتاڵەکان زۆر بەکار دەهێندرێن بۆ دروست کردنی دار یان شاخ و داخ لەناو یاریەکان یان کاتێک شتێک دەتەقێتەوە لەناو یاری یان فلیمێک پارچەکانی لەوانەیە بە فراکتاڵ دروست بکرێن بۆ پارچە کردنی تەنێک  یان شکلی زۆر سەرنجراکێش بۆ لێکۆڵینەوە لە ژمارەکان یان تێگەیشتنی زیاتر لە سروشتی کێشەیەک لە بیرکاری زۆر سودی هەیە دڵنیام لە نەزانی منە کە بەکارهێنانی زیاتر نەزانم بەڵام ئەوەندەی گوتم و باسم کرد کەم نیە

پێم خۆشنیە زۆری لەسەر بنوسم چونکە تا نەیانبینین نازانین چەند جوانن بەڵام یەک نموونە دەهێنمەوە و پاشان چەند ڤیدیۆیەک بۆ خۆشی سەیری بکەن و بزانن کۆد کردنی ئەو شکڵانە زۆر خۆشن وەک گوتم فراکتاڵەکان لەوانەیە ئەنجامی نەخشەیەکی بیرکاری بن کاتێک وێنەیان دەکێشین 

سێگۆشەکەی سیرپینسکی sierpinski triangle

لەوانەیە یەکێک بێت لە بەناوبانگترین ئەو شکڵانەی کە بە فراکتاڵەکان دروست دەکرێن ئەمانە پییان دەگوترێت fractal shapes شکڵە فراکتاڵیەکان

بە سێگۆشەیەکی گەورە دەسپێدەکەین پاشان سێگۆشەیەکی دی لەناو دربهێنە(سێگۆشەیەک ببرە) ئیستە کۆمەڵی سێگۆشە دروست بوون بۆ هەریەکەیان هەمان کردار دووبارە دەکەینەوە

سێگۆشە

لەکۆتاییدا شکڵێکی وەک ئەوەی خوارەوە دەردەچێت

بێگومان تا بێکۆتا ناتوانین برۆین لە پارچەکردنی ئەو سێگۆشەیە بەڵام بۆ نمونە دەتوانین بڵێین ١٩ جار هەمان کردار دووبارە بکەوە دەگەین بە شکڵێکی لەم شێوەیە هەر لەسەر هەمان شێواز خەڵکی هەستاون کردویانە بە شێوازێک لە شێوازێکی وێنەکێشان و زۆر وێنەی سەرنجراکێشیان دروست کردووە کەمێک لە نموونەکان

ئەمەش دەرئەنجامی بینینی کەمێک لەم شتانەیە کە لە بیرکاری دەیکەین و پەیوەندی بە کۆمپیتەرەوە لەم  گرتە ڤیدۆیەی خوارەوە فراکتاڵەکان زیاتر بناسن

یەکەم وێنە  وێنەی نەخشەیەکە لە بیرکاری پێی دەڵێن ماندلبرۆت سێت و کاتێک زووم دەکرێن نەخشەکان هەر خۆیانن و ناگۆرێن و راستین نەک لەخۆیەوە ئەم ڤیدیۆیە دروست کرابێت

بەهیوای سوودەورگرتن و ئاشنابوون بەم شتە سەیرانە کە تەنها خۆشە بیانزانین و بەسوودن   ئینشاڵا لە داهاتوودا گەر کرا هەندێکیان دروست دەکەینەوە بە کۆد

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.