background

باسکردن و کۆدکردنی additive cipher

هاوپۆل: پاراستن  ژ.بابەت : 403  بەروار : حوزه‌یران 6, 2016
additive cipher, cryptography, decryption, encryption, نهێنەپەرلە
QR Code For:  باسکردن و کۆدکردنی additive cipher

باسکردن و کۆدکردنی additive cipher

هەروەک لە وانەکانی پێشوو باسی جۆرەکانی نهێنەپەرڵەمان کرد گەر سەیری بابەتەکەت نەکردووە بیرۆکەیەکی لێوەرگرە پاشان ئەمەیان بخوێنەوە

ئەددتیڤ سایفەر یان سیزەر سایفەر ناون بۆ هەمان ئەلگۆریثم بە یەکێک لە سادەترین و کۆنترین جۆرەکانی نهێنەپەرلە کردن هەژمار دەکرێت لە لایەن قەسیەرەوە بەکارهێنراوە بۆ گۆرینی نامە جەنگیەکان بۆ کۆد و وشەی نەناسراو بۆیە کاتێک ئەم نامانە دەگەشتن بە دەسی دوژمن لێیان تێنەدەگەیشتن و بێسوود دەبوون ئەم رێگایە بەکارهێندرا کە باسی دەکەین پاش کەمێکی تر بەڵام ئەم رێگایە دوای چەند سەدەیەک لەسەر دەستی زانایەک شکێندرا بەناسناوی الكندي زانایەکی زیرەک بوو لە زۆر بوار کاری کردووە.

وردەکاری

لە زانستی کریپتۆگرافی یان نهێنەپەرلە کردن بە کوردی, ئەدتیڤ سایفەر بە سادەترین جۆر دادەنرێت و ستریم سایفەرە stream cipher واتە کار لەسەر نوسینەکە دەکات کارەکتەر کارەکتەر و هەر پیتێک دەگۆرێت بۆ پیتێکی تر نموونە لەناو هەموو نوسسینەکە پیتی a ببینێت دەیکات بە c دوو کارەکتەر لەولاوە هەروەها بەم شێوەیە کار دەکات و کلیلێکی هەیە ئەم کلیلە ژمارەیەکە ئەوە نیشان دەدات کە هەر پیتێک ببێتە چەندەمین پیت دوای خۆی ئێمە لەم نموونەیە و لەم بابەتە هەم لە کاتی شیکردنەوە و هەم لەکاتی کۆد کردن کارەکان ئاسان دەکەین بۆ گەیاندنی بیرۆکەکە وا دادەنێنن تەنها پیتمان هەیە و ژمارەمان نیە و هەموو پیتەکان بە شێوازی بچوک نوسراون small هەروەها هەر پیتەی ژمارەیەکی بۆ دادەنێین بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم خشتەیە دەشێت نەبێت و راستەوخۆ خشتەی ASCII Code بەکار بهێنیت کە ستاندەرێکە بۆ گۆرینی کارەکتەرەکان بۆ ژمارە و بە پێچەوانەوە بەڵام بۆ سادەیی ئەم خشتەیە بەکار دەهێنینن

دەربارەی کلیل key

هەموو ئەو کارەی ئێمە دەیکەین راستەوخۆ بەندە لەسەر ئەو کلیلەی هەڵیدەبژێرین و بزانین چیە ئەم کلیلە تەنها تۆ و ئەو کەسەی شتەکەی بۆ دەنێرم دەیزانین بۆیە گەر کەسێک بێت لەخۆیەوە کلیل دروست بکات و تاقی بکاتەوە ئەوا ناگات بە ئەنجام

نموونە 

گەر بمانەوێت hello بکەین بە کۆد بە کلیلی 3 ئەوا بەم شێوەیەی لێدێت

h–>K

e–>h

l–>o

o–>r

کەواتە نامەکە یان نوسینەکە بەم شێوەیەی لێدێت khoor کاتێک دەمانەوێت بیکەینەوە بە نوسینە بنەرەتیەکە سەیری خشتەکەی سەرەوە دەکەین و 3 خانە دەگەرێینەوە

 

کەمێک زیاتر

پاش ئەوەی رێگاکەمان شیکردەوە چۆن کاردەکات ئەم بابەتە تەنها سەرەتایەکە بۆ کۆمەڵی بابەتی تر کە یەکە یەکە هەندێک لە ئەلگۆریثمەکان باسدەکەین و دروستیان دەکەین بە کۆد و دەیانکەین بە بەرنامە ئەم رێگایە بەکەڵک نایە بۆ بەکارهێنان بەڵام ئەوە لەبیر مەکە کە سەرەتایەک بووە بۆ دەسپێکی زانستەکە

 

تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەو کەسانە نیە کە هیچ لە کۆد نازانن هەرچەندە شتەکان زۆر سادەن بەڵام گەر ئاشنایت نیە لەگەڵ کۆد نوسین ئەوا لەوانەیە تێنەگەیت چی دەکەین بۆ دروست کردن Java بەکار دەهێنم 

ڤیدیۆی فێرکاری

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *