background

هێرشی CSRF چۆن ئەنجام دەدرێت؟

هاوپۆل: پاراستن  ژ.بابەت : 1693  بەروار : حوزه‌یران 21, 2017
Cross-site request forgery, CSRF, hack, scurity, session riding
QR Code For:  هێرشی CSRF  چۆن ئەنجام دەدرێت؟

پێشەکی

لەم بابەتەدا باسی جۆرە هێرشێکی سەر ماڵپەرەکان دەکەین کە بەکاردێت بۆ هاککردنی بەکارهێنەرەکان یان گۆرانکاری لە ماڵپەردا کە لە ئەنجامی هەڵەی ماڵپەرەکەوە نیە بەڵکو لە ئەنجامی ئەوەیە کە چۆن وێبگەر هەڵسوکەوت دەکات، ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم جۆرە هێرشە ئەنجامدانی زۆر ئاسانە و هیچ ئامرازێکی وای پێویست نیە لەم بابەتەدا چۆنیەتی ئەنجامدانیشی رووندەکەینەوە، تێبینیەکی گرنگ ناوەرۆکی ئەم بابەتە تەنها بۆ مەبەستی فیرکاریە و ئاگاداربوون لەم جۆرە هێرشە بە هیچ شێوەیەک هانی بەکارهێنانی نادەین.

زانیاری پێویست

وێبگەرەکان چۆن ریکوێست(ذاواکاری) دەنێرن؟

کاتێک پەرەیەکی ‌HTML دەکەیتەوە لەوانەیە کۆمەڵیک نوسین و ێنەو ڤیدیۆ و بگرە دەنگیشی تێدابێت و کاتێک پەرەکە بە تەواوی Load بوو یان بەتەواوی کرایەوە ئەوا تۆ دەتوانیت کاری ئاسایی خۆت بکەیت بەڵام ئەوەی دیار نیە ئەوەیە لە کاتی ئەوەی پەرەی HTML ەکەت Load دەبێت چی روودەدات، وا دابنێ وێنەیەک لەناو پەرەکە هەیە و سەرچاوەی وێنەکە لە ماڵپەرێکی دیکەیە وێبگەرەکەت هەڵدەستێت بە ناردنی داواکاری (HTTP)بۆ ئەم ماڵپەرە لە رێگای ئەتتربیوتی src کە بە واتایەکی سادە سەرچاوەی وێنەکەیە یان لینکەکەی بەڵام ئەوە هەیە لێرەدا تۆ هەر لینکێک لەناو ئەتتریبیوتی src بنوسی تەنانەگ ئەگەر وێنەش نەبێت وێبگەرەکەت هیچ رێگایەکی نیە بزانێت ئەوە وێنەیە یان نا بەڵکو بە شێوازێکی کوێرانە هەڵدەستێت بە ناردنی  داواکاری (HTTP)بۆ ئەم لینکە کە نوسراوە جا ئەگەر سەرکەوتوو بێت ئەوا وێنەکە دەگەرێنێتەوەو نیشانی دەدات و گەر شکستی هێنا لە وەرگرتنی زانیاری وێنە ئەوا وێنەکە بە شکاوی نیشان دەدان لەناو پەرەکە لێرەدا ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر سەرەکیە کە بیزانین ئەم کردارە نەک بەس بۆ وێنە بەڵکو بگرە بۆ هەر شتێک کە وا لە پەرەکەت بکات داواکاریەک بنێرێت بۆ نموونە دەتوانی لەناو تاگی script یش هەمان کار بکەی هەر شتێک بتوانیت لینکێکی پێبدەیت دەتوانرێت بەکار بهێنرێت

 

سێشن Session چۆن هەڵدەگیرێت ؟

ئەوەی نازانێت سێشن چیە بە کورتی رێگایەکە بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی گشتی لەرێگای ناوی بەکارهێنەر و تێپەرەوشەوە دروست دەبێت دەشێ لە باری تردا دروست بکرێت بەپێی شێوازی پرۆگرام کردنی ماڵپەر یان سیستەمەکە دەگەرێتەوە بۆ پرۆگرامسازەکە، سێشن بریتیە لە فایلێکی بچوک کە لەسەر راژە یان سێرڤەر دروست دەبێت بۆ ناسینەوەی بەکارهێنەر بۆ ئەوەی رێگا نەدان هەموو کەسێک هەموو کارێک بکات بەڵکو هەر کەسەو بتوانێت کۆمەڵی کردار بکات و ئەو کردارانە دیاربن سێشن لەناو هەموو تابەکانی وێبگەرەکەت کارایە واتە بۆ نموونە لە تابێک فەیسبووکت کردۆتەوە لە تابێکی دیکە دیسان فەیسبووک بکەوە داوای زانیاری چوونەژوورەوە ناکات بەڵکو یەکسەر دەچیە هەژماری تایبەتی خۆت بگرە ئەگەر تابەکانت داخست و دووبارە فەیسبووکت کردەوە هەمان کردار روودەدەات ئەم جۆرە کارانە هەمووی پەیوەندی بە سێشنەوە هەیە

 

بیرۆکە

لێرەدا باسی بیرۆکەی ئەم هێرشە دەکەین بە نموونەیەک،  لە یانەیەک یان ماڵپەرێک ئەندامیت و بە شێوەیەکی ئاسایی لەوانایە مەبەستت بێت بزانی چی نوێ هەیە یان هەندێک لە زانیاریەکانت نوێ بکەیتەوە یان بابەتێک یان پۆستێک بکەیت پێش ئەوەی بتوانیت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت دەبێت بچیتەژوورەوە بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەرو و  وشەی نهێنی و بەو جۆرە سێشنێکت بۆ دروست دەبێت و هەر کارێک بکەیت دەزانرێت کە ئەوە تۆی و بێ کێشە کارەکانت دەچن بەرێوە بەڵام وادابنێ وێبگەرەکەت هەر لەخۆیەوە داواکاریەکی  (HTTP) نارد کەوادەکات تۆ پۆستێک بکەیت یان وشەی نهێنیت نوێ بکەیتەوە ترسانکە وایە 😀 لەراستیدا ئەم جۆرە هێرشە رێک ئاوایە، هێرشکەرەکە هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی سیستەم یان ماڵپەرەکەو دەزانێت کە چ جۆرە داواکاریەک بنیرێت ئەوا دەتوانێت هەندێک لە زانیاریەکانی خۆی بگۆریت بۆ نموونە بۆیە هەڵدەستێت بە دروستکردنی لینکێک کە کاتێک داواکاری بۆ دەنێریت کردارێک ئەنجام دەدرێت و ئەم لینکە بۆ نموونە دەخرێتە ناو تاگی وێنەیە لەناو پەرەیەکی HTML ی سادەو ئەو پەرەیە بەرزی سەر ماڵپەرێک دەکاتەوە و لینکی ئەو پەرەیە وەردەگرێت و ئەو لینکە بۆ کەسانی مەبەست دەنێردرێت.

چی روودەدات کاتێک ئەم لینکە دەکەیەوە؟

بەشێوەیەکی گشتی لەسەر بەخت وەستاوە ئەوە بۆ نموونە ئەگەر مەبەست بێت هەژماری فەیسبووکەکەت هاک بکەن ئەوا پیێویستە کە تۆ فەیسبووکەکەت کرابێتەوە یان هیچ نەبێت لۆگئاوتت نەکردبێت و کاتێک تۆ لینکەکە دەکەیتەوە کە نێردراوە بۆت ئەوا وێبگەرەکەت بە شێوەیەکی کوێرانە داواکاریەک بۆ فەیسبووک دەنێرێت هەوڵ دەدات وێنەیەک وەرگرێت ئەوەی لەراستیش روودەدات فەیسبووک هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو کردارانەی کە لە لینکەکەوە هاتوە بەبێ ئەوەی بزانێت کە داوای وێنەیەک کراوە، و لەوانەیە بەو شێوازە هاک بکرێیت.

تێبینی:فەیسبووک ئەو جۆرە هەڵانەی هەبوو پێشتر بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی باش رێگری لەو جۆرە کردارانە دەکات بەڵام لە هەموو کاتێکدا ئاستی زانیاری بەکارهێنەر پارچەیەکی زۆر گرنگە لەو هاوکێشەیە.

 

خۆپاراستن

خۆپاراستن و چاکردنەوەی ماڵپەرو سیستەمەکانت بەوە دەبێت تۆ ئاگاداربیت کە هەر داواکاریەک لە چ سەرچاوەیەکەوە هاتووەو ئەگەر سەرچاوەکە ماڵپەرەکەی خۆت نەبێت ئەوا رێگری لێبکەیت لە وانەیەکی تایبەتی باس لەوە دەکەین چۆن رێگری لەو جۆرە ھێرشە بکەین و خۆمانی لێ بپارێزین

نموونەیەکی کرداری

سەرەتا هەڵدەستین بە نووسینی سکریپتێکی بچووک کە ئەو کێشەیەی هەبێت کارێکی زۆر سادەشی هەیە کاتێک کاریپێدەکەیت داوای ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی دەکات ئێمە لێرەدا لەناو کۆدی سکریپتەکە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی دەنوسین کاتێک بەکارهێنەرەکە دەچێتە ژوورەوە بە سەرکەوتووی ئەوا شوێنێک هەیە کە کەمێک نووسینی تێدا دەکەین و کاتێک ئەو نوسینە دەنێرین بۆ راژە(سێرڤەر) ئەوا نوسینەکەمان لەناو فایلێکی تێکست هەڵدەگرێت.

دوای ئەوەی سکریپتەکەمان نوسی ئەوا هەڵدەستین بە نووسینی کۆدێکی سادە کە هێرش دەکاتە سەر ئەو سکریپتەی کە نوسیومانە و هەر شتێک کە هێرشبەرەکە بیەوێت دەتوانێت بینوسێت لەناو ئەو فایلە تێکستە

سکریپتێکی سادە

دەسدەکەین بە نووسینی سکریپتەکەمان لە دوو پەرە پێکدێت پەرەیەکیان کە فۆرمەکەی تێدایە  index.phpو پەرەکەی دیکە کۆدی proccess.php یەکەی تێدایە کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کارەکان

فایلی index.php  لەو شێوازەیە ئەگەر کەسەکە لەژوورەوە بوو ئەوا فۆرمی هەڵگرتنی نوسین نیشان دەدات ئەگەر لەژوورەوە نەبوو ئەوا فۆرمی چوونەژوورەوەی نیشان دەدات

فایلی proccess.php     دوو کردار دەکات یەکێکیان کرداری چوونەژوورەوە ئەوەی دیکەیان کرداری هەڵگرتنی نوسینەکەیە لەناو تێکست فایلەکە

هەروەها فایلێکی چوونەدەرەوەش دروست دەکەین بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەکانمان بەکاری بهێنین

فایلی logout.php

 

 

چۆنیەتی ئەنجامدان

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *