background

Discrete Mathematics

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 1441  بەروار : شوبات 12, 2017
algorithms, cryptography, data structures, decryption, Discrete Mathematics, encryption, math, mathmatics, scurity
QR Code For:  Discrete Mathematics

  پێشەکی

زانستی Discrete Mathematics بە یەکێک لە گرنگتین بیرۆکەکانی بیرکاری دادەنرێت بەهۆیەوە چەندان داهێنانی بەسوود کراون یەکێکیش لەوانە بریتیە لە کۆمپیتەر بۆیە لەم کۆرسەدا هەوڵ دەدەین بە نوسین گرنگترین بابەتەکانی بڵاو بکەینەوەو شیکردنەوەی بۆ بکەین هۆکارێکی دیکە ئەوەیە لە زانکۆکاندا دەخوێندرێت بۆیە بە پێویستی دەزانم کۆمەڵی بابەتی لەسەر هەبێت بە زمانی کوردی چونکە قوتابیەکانی زانکۆ هیچ سودێک لەو زانستە نابینن و بە بێ کەڵکی لە قەڵەم دەدەن نەزانی(خۆیان یان مامۆستاکانیان دەسەلمێنن) کە لە سوودی ئەو زانستە نەگەشتوون.

پێشەکیەک بۆ زانستەکە

وەک بۆی دەچیت وانیە ئەو زانستە یەکێک نیە لە لقەکانی بیرکاری بەڵکو دەبێت وا بیری لێبکەیتەوە کە گەر بیرکاری بکەیت بە دوو بەشەوە ئەو زانستە بەشێکیانە کە بریتیە لە دنیای دیسکریت یان (کۆتای هاتوو) بەشەکەی دیکە بریتیە لە دنیای کۆنتینیوەم (بەردەوام و بێ کۆتا).

ئەوەی لە قۆناغەکانی خوێندن بینیوتە بەشی هەرە زۆری بریتیە لە continuous mathematics واتە ئەو بەشانەی بیرکاری کە کار لەگەڵ نرخە بێکۆتایەکاندا دەکەن بە نرخی بێکۆتا مەبەستمان لەوەیە زۆر جار دەبیستیت دەڵێن لە نێوان هەر دوو ژمارەیەکک ژمارەیەکی بێ کۆتا لە ژمارە هەن 0_0 واتە هەر شتێک هەڵگریت ناتوانرێت بژمێردرێت.

بیریکاری کۆتا هاتوو یان Discrete Mathematics لە لایەکی دیکەدا ئەو بەشانەی بیرکارین کە کار لەگەڵ نرخەدیارەکاندا دەکەن

جیاوازی نێوان ئەو دوو جۆرە لە بیرکاری ببینە

لەسەر چی دەخوێنینن

زۆربەی بابەتەکانی ئەم خولە لەگەڵ بابەتەکانی کتێبێک دەروات بەناوی

Discrete Mathematics and  Its  Applications 7th Edition

 چ بابەتێک دەخوێندرێت

ئەم بابەتانەی کە لەم کۆرسەدا دەخوێنرێت بریتین لە گرنگترینیان و ئەوانەی کە لە زانکۆ دەخوێندرێن بە شێوەیەکی گشتی و دەشێت بابەتی زیاتر باسبکەین لەوانە

  1. The Foundations: Logic and Proofs

  2. Basic Structures: Sets, Functions, Sequences, Sums, and Matrices

  3. Algorithms

  4. Number Theory and Cryptography

  5. Induction and Recursion

  6. Counting

  7. Discrete Probability

  8. Advanced Counting Techniques

  9. Relations

  10. Graphs

  11. Trees

  12. Boolean Algebra

  13. Modeling Computation

ئەم بابەتانەی سەرەوە بریتین لەو بەشانەی کتێبەکە کە هەوڵ دەدەین باسیان بکەین بەشێوەیەکی کورت دەشێت هەر بەشێک چەندین بابەتی تێدابێت بەڵام هەوڵ دەدەین بەشێوازێکی پوخت باسیان بکەین گەر سەرنج بدەن هەندێک لەو بابەتانە دەچنە قاڵبی داتا سترەکچەر و ئەلگۆریسمەوە و هەندێکیان خۆیان بەلای ئەو بیرکاریەدا دەدەن کە خوێندومانە وەک ماتریکسەکان و هەندێکی دیکە بەلایەنی سکیوریتی دا دەروات کە بریتیە لە زانستی کریپتۆگرافی بەڵام ئاگاداری ئەوە ببن ئەو بابەتانە هەمووی لە لایەنی بیرکاریەوە سەیری مەسەلەکە دەکات و ئەوە رووندەکاتەوە کە لە بنەچەوە چۆن کاردەکات.

کۆتایی

ئەمە کورتەیەک بوو لە باسەکە و سەرەتایەک کە چی دەخوێنین و بزانینن چیە بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە لە کۆتایی هەر بەشێک ڤیدیۆیەک درووست بکەین کە سوودی ئەو بەشە چیە لەناو کۆمپیتەرداو بۆچی بەکار دەهێنرێت، بەهیوای سوود وەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *