background

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 128  بەروار : نیسان 19, 2016
how websites work, HTML, website, ماڵپەر, هتمل, وێب, وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم
QR Code For:  وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم

لە بەشەکانی رابردوو باسی زۆر شتمان کرد زۆر لایەنمان شی کردەوە. لەم بەشەیەیان هەوڵ دەدەین ئاماژە بەو شتانە بکەین کە ماون بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی پێشوو بەشی یەکەم  و بەشی دووەم  بەشی سێیەم لەوانەیە کورت بێت بەڵام گرنگە

با دەسپێبکەین

لە جاری پێشوو لە زمانی SQL وەستاین بەم زمانە داتەبەیسەکەمان کۆنترۆڵ دەکەین تێخستن و سرینەوە و دەسکاری کردنی زانیاریەکان بەڵام شتێک لێرەدا هەیە زمانی SQL کەمێک قوورسە بۆ کاردنی بەردەوام لەوانەیە بۆ پارچە زانیاریەک دەبێت رستەیەکی دوورو درێژ بنوسیت هەڵبەت لەگەڵ ئەوەی ئێمە باسی وێبسایت دەکەین کە ناوەرۆکەکەی بگۆریێت لێرەدا گەر کەمیک بیر بکەینەوە دەبێت من بتوانم زانیاریەکانی ناو داتابەیسەکەم لەناو پەرەی HTML ەکەم نشان بدەم بەشێوەیەک کە زۆر ئاڵۆز نەبێت لێرەدا پێویستی دەردەکەوێت بۆ زمانی تر وەک php کە زمانێکە وا لە پەیجەکان دەکات ناوەرۆکەکەیان بگۆردرێت بەپیی ئەوەی کە لەناو داتابەیسەکە پاشەکەوت کراوە

php چۆن کاردەکات

زمانێکی کۆنە و زۆر بەهێزە بەجۆرێک کە دەتوانێت شان بەشانی زمانە نوێیەکان کاربکات و پێشبرکێ بکەن php زمانێکی بەناوبانگە و وەک ستاندەرێکی لێهاتووە هەرچۆنێک بێت ئەوەندە بزانن php وەک وێنەیەکی هونەری جوان دێتە پێش چاوان چوونکە گەر لێی تێبگەیت  و بچیە قووڵای جوانی و سادەیەکەی دەبینیت، با دەسپێکەین چۆن کاردەکات ئێمە باسی سێرڤەرمان کرد سێرڤەر بەرنامەی تایبەتی لەسەر ئینساتڵ دەکرێت کە رێگە دەدات php رەن بکەن کاتێک ئەوە روویدا من دەتوانم پاشگری فایلەکانم لە html ەوە بگۆرم بۆ Php سیناریۆیەکە وایلێدێت کاتێک فایلی پهپ هەیە لەسەر سێرڤەر و تۆ داوای پەرەی سەرەکی وێبسایتێک دەکەیت کە بە پهپ نوسراوە ئەوە ئەو فایلە لەسەر سێرڤەرەکە پێناسە دەکرێت و دروست دەکرێتەوە کە پهپ کۆنترۆڵی ئەو میکانیسمە دەکات لە ئەنجامدا فایلێکی نوێ دروست دەبێت کە تەنها ئەنجامی کۆدەکەی تێدایە وەک فایلێکی html دەگەرێندرێتەوە بۆ براوسەرەکەمان گەر دیقەتان دابێت هیچ کۆدێک نەهاتە ناو کۆمپیتەرەکانمان بۆیە بە php  و هاوەڵەکانی دەڵێن کاتێک لەسەر سێرڤەر بەکار دێن server side programming

ئەمانە هەمووی شتی چاک و باشن پهپ کۆنترۆڵی هەموو شتێک دەکات لەسەر سێرڤەر بەتایبەتی داتابەیسەکە کە وادەکات نوسسینی کویری و رەنکردنیان زۆر سادەو ئاسان بێت هەروەها رێگە دەدات کە وێب پەیجەکەمان بگۆردرێن

باشە ئەی phpmyadmin چیە ؟

زۆرجار وەک زاراوەی mysql دێت ئەو زاراوە لەوانەیە بگوترێت ئەوەیان کۆمەڵە فایلێکن کە بە پهپ نوسراون لەجیاتی درووست کردنی داتابەیسەکەت بە کویری بەڵکو رێگایەکی ئاسان دادەنێت بۆ کۆنترۆل کردن و دەسکاری کردنی داتابەیسەکەت بەبێ هیچ زانیاریەک لەسەر نوسسینی SQL

لە کۆتایی

لەکۆتاییدا ئەو هەموو بابەتەی باسمان کرد هەموویان بەیەکەوە کۆ بکەوەو بیری لێبکەوە کە بەیەکەوەو لەگەڵ یەک کار بکەن ئەوا بیرۆکەیەکی سادەی رێکت بۆ دروست دەبێت کە شتەکان چۆنن و چین هەروەک گووتم ئەو بابەتانە باسکردنیان زۆر زۆرە لە هێشتا کۆمەڵێ شت هەن کە باسم نەکردوون بەڵام بیرۆکە سەرەکیەکە شتێکی لەو جۆرەیە بەهیوای ئەوەی ئەم بابەتە سوودی بۆ هەموو لایەک هەبوبێت ئینشاڵا لە داهاتوودا لەوانەیە بە قوڵتر باسی هەریەک لەو بەشانە بکەین

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.