background

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی یەکەم

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 305  بەروار : ئایار 13, 2016
image, image proccessing
QR Code For:  کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی یەکەم

دەسپێک

هەر لەکۆنەوە مرۆڤ بایەخێکی زۆری بە وێنە داوە چوونکە رێگایەک بووە بۆ نیشاندانی هەست و نەستی وێنەکێشەکان و ئامرازێکی بەهێزی زانایەکان و باشترین رێگا بۆ گەیاندنی زانیاریەکان هەروەک دەزانن مرۆڤ پێخۆشترە وێنە ببینێت لەوەی نووسن چوونکە بەجۆرێک پشت بە چاوەکانمان دەبەستین کە بەبێ چاوەکان ژیانمان زۆر ئەستەم دەبێت، ئەوەندەی باسمان کرد پێویستی وێنە بوو هەر لەگەڵ شیکردنەوەکەی حسن إبن الهيثم(کابرایەکەی سەر دەهەزاری) کە چاوی مرۆڤ چۆن کاردەکات بیرۆکەی کامێرە گەشەی سەند هەر لەو سەردەمانەوە تەکنەلۆجیای وێنە گرتن بەرەو پێش چووە تا ئێستە خۆتان دەزانن گەیشتووە بە چیی

پێویستی بوونی وێنە چیە؟

پرسیارێکە لەوانەیە زۆربەی خەڵکی  وەڵامی هەڵە بدەنەوە ئەویش ئەوەیە پێویستمان پێی نیە، بەڵام وانیە لێرەدا هەندێک بوار باسدەکەم کە وێنە بەکاردەهێندرێت پێشەکی نەخێر  تەنها بۆ سێڵفی گرتن نیە

1- پزیشکی :- یەکێک لە دیارترین بەکارهێنانەکانی بریتیە بواری پزیشکی بەجۆرێک گرنگە کە دەتوانینن دکتۆرەکانمان هیچێکی وایان پێناکرێت بەبێ وێنە جا لە وێنەی X-Ray تا MRI یان سۆنار هەموویان وێنەن و لە بواری پزیشکی بەکار دەهێندرێن بۆ دیاری کردنی نەخۆشی یان هەر کێشەیەک

2-پیشەسازی:- لە بواری پیشەسازی دەشێت سیستەمی خۆکارانەی(auto) پێ دروست بکرێت سیستەمەکە بتوانێت لەرێگای چەند کامێرەیەکەوە چاودێری پرۆسەی بەرهەمهێنان بکات 

3-کەشناسی:- لەبواری کەشناسیدا لە پێشبینی کردنی کەش و هەوای سەرزەوی بەکار دەهێندرێت زاناکان هەڵدەستن بە شیکردنەوەی ئەو وێنانەی کە مانگە دەسکردەکان دەینێرنەوە بۆ زەوی 

4- گەردووناسی:- لەبواری گەردونناسدا وێنەکان شتێکن کە ناتوانرێت بەلاوە بنرێن و کاریان پێنەکرێت هەر بگرە لە سەیر کردنی چەند گەلە ئەستێرەیەک کە چەند ملیۆن ساڵێکی روناکی لێمانەوە دوورە بۆ کونە رەشەکان.

5- بواری زانستی:- گەر ئەوانەی سەرەوە وایان لێنەکردیت کە گرنگی ئەو شتە ببینیت ئەوا بزانە لە هەموو لقە زانستیەکان هەندێک جار پێویستە هەندێک زانیاری وەک وێنە نیشان بدرێن بۆ ئاسان تێگەشتن لە سروشتی کێشەیەک و شیکار کردنی ئەو زانستەی لە بەرپرسە لە دروست کردنی ئەو جۆرە وێنانە پێی دەڵێن (Data visualization)

 

جۆرەکانی وێنە

سەرەتا پێش ئەوەی دەسپێبکەین بە جۆرەکان ئەوەت لەبیربێت کە وێنە تەنها بریتیە لە وەرگرتنی شەبەنگەکانی رووناکی و خستنە سەر پارچە پەرەیەک یان بۆ چەند پارچە زانیاریەک و بۆ ناو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و بۆیە وێنە لە بنەرەتا  Signal ە واتە شەپۆڵێکە جا چ ئەلیکترۆنی یان سروشتی

ئەو شتانەی کە سروشتی روودەدەن وەک ئەو وێنەیەی کە ئێمە دەیبینین بە چاوەکانمان پێیان دەڵێن Analog واتە سنورێک نیە بۆ ئەو زانیاریەی کە دەشێت لەناو وێنەکەدا بێت بۆ ئەوەی مێشکمان بتوانێت پێناسەی بکات و کاری لەگەڵ بکات بەڵام کاتێک دێینە بواری کۆمپیتەر هەر نزیکیش نیە لە شتێکی ئەنلۆگ ئەم جۆرە وێنانە یان زانیاریانە پێیان دەگوترێت Digital واتە ئەو رێژە زانیاریەی کامێرەکەم وەری دەگرێت لەم هەموو شەپۆڵە رووناکیە رێژەیەکی زۆر دیاری کراوە بۆ نموونە دەڵێم هەر رەنگێکی سوورت دیت ١٠ نموونەی لێ وەرگرە یان هەر رەنگێکی سپی ٣ نموونەی لێ وەرگرە ئەم کردارە پێی دەڵێن Sampling  و دەبێت بە کامێرەکەم بڵێم چەند جۆر شەپۆڵ وەرگرە و پاشەکەوتیان بکە ئەوەشیان پێی دەڵێن Quantization کە زۆر باون لەناو زانستی Image Processing و لە بنەماکانن ئێمە لێرەدا تەنها رۆشنایی دەخەینە وێنە دیجیتاڵیەکان کە ئەوەی لەناو کۆمپیتەر دەیبینین

1- وێنەی باینەری(Binary Images):- ئەو جۆرە وێنانەن کە تەنها دوو جۆر شەپۆڵیان(رەنگ levelیشی پێدەڵێن لە زانستی Image Processing) تێدایە رەش و سپی نموونەیەک لە وێنەی باینەری

 

2-وێنەی خۆڵەمێشی (gray scale , monochrome ):- ئەم جۆرە وێنەیە تەنها 255  جۆر رەنگی تێدایە کە ئەوانیش بریتین لە رەش ، سپی،رەساسی رەنگەکە بەم شێوەیە دابەش دەبن لە سپیەوە دەسپێدەکات کەمێک تۆختر دەبێت کەمێک تا دەگات بە رەش نموونە

 

3- وێنەی رەنگا و رەنگ (Colored Image):- ئەم جۆرەیان لە سێ جۆر رەنگی تێدایە بریتین لە سور،سەوز،زەرد کە هەریەکەیان لە رەنگەکەوە دەسپێدەکات و تا دەگات بە رەنگی رەش باس وێنەی خۆڵەمێشیمان کرد وادابنێ سێ وێنەی خۆڵەمێشیم هەیە بەڵام هەریەکەیان رەساسی تێدا نیە بەڵکو لەجیاتی رەساسی زەرد تا دەگات بە رەش لە وێنەکەی تر سور تا دەگات بە رەش لە ئەوی تریان سەوز تا دەگات بە رەش و ئێستە ئەو سێ وێنەیە لەسەر یەک دابنێی و تێکەڵیان بکە ئەو جۆرەیانت بۆ دەردەچێت نموونە

 

4- ئەوەیان ناکرێتە کوردی مەڵتی سپێکتراڵ (multispectral ):- ئەم جۆرەیان زۆر نایابە هەموومان لەوانەیە بزانین چاوی مرۆڤ بەشێکی زۆر کەمی شەبەنگی رووناکی دەبینێت بەڵام وەک بونەوەرێکی زیرەک رێگامان داهێناوە بۆ بینین تەنانەت بەو شەپۆڵانەی کە ناشیان بینین دیارترین نموونە کە بیزانینن وێنەی X-ray کە دکتۆرەکان دەیگرن بەڵام پێمخۆشە وێنەی خۆر ببینین بە چەند شەپۆڵێک کە چاوی مرۆڤ ناتوانێت بیبینێت 

 

 

کۆتایی بەشی یەکەم

لەوانەیە بابەتەکە زۆر درێژ نەبوبێت بەڵام پێم باشە شتە تەکنیکیەکان تێکەڵی بیرۆکەکە نەکەم لەم بەشەدا تەنها جۆرەکانمان باسکرد و هەندێک نموونەمان دیت و زانیمان پێویستیمان بە وێنە چیە لە بەشی داهاتوو باس لەوە دەکەین کە وێنە لەناو کۆمپیتەرەکانمان چۆن نیشان دەدرێن و چۆن کاریان لەگەڵ دەکرێت و زیاتر دەچینە ناو وردەکاریەکان.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.