background

بیرۆکەی هەرەمەکیەت لەناو کۆمپیتەردا (Randomness)

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 279  بەروار : ئایار 7, 2016
number, pesudo random, random number, Randomness, security, بیرۆکەی هەرەمەکیەت لەناو کۆمپیتەردا (Randomness)
QR Code For:  بیرۆکەی هەرەمەکیەت لەناو کۆمپیتەردا (Randomness)

بەکارهێنانی بیرۆکەی هەرەمەکی لەناو کۆمپیتەردا(Randomness)

وەک دەسپێکێک کەمێک باسی هەرەمەکی سیستەمێک دەکەین پاشان وردەکاریەکان و جۆرەکانی و دوای ئەوە بەکارهێنانی سیستەمی هەرەمەکی یان نرخێکی هەرەمەکی لەناو کۆمپیتەرو بەکارهێنانەکانیدا بێسنوورە لە زۆر جێگادا بەکار دەهێندرێت نەک بەس لە زانستی کۆمپیتەرە بەڵکو لە هەموو زانستێکی تردا لە خاڵێکدا زاناکان پێویستیان بە برە زانیاریەکی زۆر دەبێت کە هەرەمەکین جا هەر بۆ لاسیی کردنەوەی سیستەمی ژینگەیی بێت یان دوبارە کردنەوەی کردارێک بێت یان هەرشتێک لەو جۆرانە بەڵام بابەتەکە کورت دەکەمەوە لەسەر ناساندی شتێکی هەرەمەکی و  هەندێک بەکارهێنانی لەناو کۆمپیتەردا

 

هەرەمەکیەت چیە (Randomness)؟

پێناسەیەکی هەرەمەکیەت بریتیە لە نەبوونی هیچ جۆرە دوبارەبونەوەیەک( pattern, repetition) لە سیستەمێکدا یان بەشێوازێکی تر ئەو جۆرە سیستەمانەن کە ناتوانرێت پێشبینی شێوازی کارکدنی بکەیت.

مەبەستیشمان لە سیستەم هەر شتێکە دەشێت یەک نرخ بێت دەشێت کۆمەڵە نرخێک بگرە دەشێت یەک روداو بێت کەش و هەوا نموونەیە بۆ سیستەمێکی هەرەمەکی نموونەیەکی تر گەر تەلەفزیۆنی کۆنتان هەبوبێت لە ماڵەوە شێوازێکی لەو جۆرەت دیوە بە دڵنیایەوە

ئەم  وێنەیە بە کۆمپیتەر دروست کراوە بەڵام مەبەستەکەی گەیاند کە لەگەڵ چ شتێکمە ئێ باشە ئەو جۆرە وێنانەی لەسەر سکرینی تەلەفزیۆنە کۆنەکانن زۆر هەرەمەکین و هەرچەند سەیری بکەیت یان لێبکۆڵیتەوە ناتوانیت یاسایەکی بیرکاری بۆ دروست بکەیت کە نیشانی بدات مەبستمان لە هەرەمەکی ئەوە ، لێرەدا زۆر باسی شتی هەرەمەکیمان کرد و بە چەند جۆرێک شیکردنەوەمان بۆکرد ئێستا کاتی ئەوەیە کەمێک زیاتر بچینە ناو بابەتەکە پێش ئەوە رێژەی ئەوەی بزانین سیستەمێک چەند هەرەمەکە ئەوا شتێک بەکار دەهێندرێت پێی دەڵێن ئینترۆپی entropy رێژەی پێوانەیی هەرەمەکیەتی سیستەمێک دەپێوێت ئەم هەموو قسەیە لەسەر بابەتەکە تەنها سەرەتایەکە بۆ زانستێک پێی دەڵێن Information theory زانستەکە بەس ئەوە نیە بەڵکو سەرەتایەکیش نیە زۆر زۆر شت هەیە بەڵام مەبەستی ئێمە ئەوەیە باسی هەرەمەکیەتی شتێک بکەین، جا زۆربەی کاتەکان ئەم هەموو شتەی باسمان کردن تەنها بە ژمارەکان نیشان دەدرێن کە هەریەکەو لەوانەیە مانای خۆی هەبێت

جۆرەکانی هەرەمەکی

دوو جۆری سەرەکی هەیە لە هەرەمەکی ئەو دوو جۆرەش بریتین لە

1- سیستەمێکی هەرەمەکی راستی (True Random systems): ئەمەیان بەراستی لە کۆمپیتەردا بە هیچ شێوەیەک ناتواندرێت نیشانی بدەین چونکە برێژەیەک هەرەمەکیە کە ناتوانین رێگایەک بدۆزینەوە بۆ نیشاندانی راستیەکەی تا ئەم ماوانەش زانایەکان مشتومریان هەبوو کە گوایە سیستەمێکی لەم جۆرە هەیە یان نا بەڵام لە ئەنجامدا دەرچوو بەڵێ هەیە لە سروشتدا سیستەم هەیە کە بەراستی هەرەمەکیە و هیچ یاسایەکی نیە بۆ ئەوەی شێوازی رەفتارکردنی نیشان بدرێت

 

2- سیستەمی هەرەمەکی کە پەیوەستە بە نرخێکی سەرەتایی( Pseudo Random systems): بەڵێ بیرۆکەکەت راستە کۆمپیتەر ئەوەیان بەکاردەهێنێت ئەم جۆرە سیستەمە ئەوەیە کە نرخێکی سەرەتایی پێدەدەیت زۆربەی کات ژمارەیەک پاشان ئەو خۆی ژمارەی تر دروست دەکات بەجۆرێک وا دەردەکەوێت کە هەرەمەکی بێت کە واشە بەڵام تا رادەیەکی دیاریکراو بۆ نموونە گەر 3 داخڵ بکەیت لەوانەیە دوای 300 ژمارە هەمان شت دوبارە ببێتەوە بەڵام لە سیستەمێک کە بەراستی هەرەمەکی بێت هەرگیز شتی لەم جۆرە رونادات, شێوازی دروستکردنی ژمارەی هەرەمەکیش زۆرن لەوانەیە لە داهاتودا بە کۆد هەندێکیان دروست بکەین.

 

جا وایە شتێکی باشە چۆن بەکاردێت چ کارێکم پێەتی؟

جا گەر پرسیارێکی لەو شێوەیەت لێکرا هیچ ناڵێم ئەوەندە نەبێت لەوانەیە لە داهاتوو بابەتێک دابنێم لەسەر چۆنیەتی دان بەخۆداگرتن لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارانە،

سیستەمی هەرەمەکی لەناو کۆمپتەردا زۆر زۆر پێویستە هەندێک بوار کە دیتومە یان بەکارم هێناوە تێدا

1- لە هەموو بوارێک دیارتر بۆ خەڵکی یاریە لەناو یاری بەجۆرێک بەکاردێت کە نەبوونی شتی وا یاریەکە بێتام دەکات نموونە یاری snake کە لەناو مۆبایلە کۆنەکاندا هەیە کاتێک خواردنەکە دروست دەبێتەوە بەشێوەیەکی هەرەمەکی لەناو شاشەکە دەردەکەوێت هەموو جارێک بیربکەیتەوە یاریەکی کۆن ئەوەی پێویست بوبێت ئەدی تۆ بڵێی یاریەکی وەک battlefield چی تێدابێت (زۆری بیر لێمەکەوە چوونکە شتەکە وا سادە نیە ) بەڵام بیرلەوە بکەوە ئاخۆ شتی هەرەمەکی لە کوێ بەکارهاتبێت

 

2- لە بواری زیرەکی دەسکرد (AI): گەر نازانیت ئەوە چیە بەشێوەیەکی سادە پرۆگرام بنووسە کە خۆی فێردەکات و کارێک دەکات کە تۆ پێت نەگووتوە لەناو زانستی زیرەکی دەسکرد شتێک هەیە پێی دەڵێن Genetic algorithms کە ناکرێت بە چەند دێرێک باسی بکەم

 

3- لە ئەلگۆریثمەکان لە زۆر کاتدا زۆر ئەلگۆریثم هەن لە کاتی دەسپێکردن پێویستیان بە نرخێک هەیە باشترین نرخیش پێی بدەیت نرخێکی هەرەمەکی بێت بۆ نموونە

 

4- وەک باسم کرد لە بواری زانستی یان سیمیولەیشن کاتێک دەتەوێت کردارێکی ژیانی راستی لەناو کۆمپیتەر نیشان بدەیت پێویستیت بە زۆر و زۆر لە نرخی هەرەمەکی هەیە هەر بۆ نموونە ئەم دەریاو زەریایانەی لەناو فلیمەکان دەیانبینیت و دەڵێت کۆمپیتەرە چۆن دروست دەکرێن بێگومان بەرنامەیەک یان زیاتر بەکار دەهێنن بۆ دروستکردنیان باشە ئەی ئەم بەرنامانە چۆن لاسایی جوولەی ئاو دەکەنەوە کە شتێکی زۆر هەرەمەکی دیارە لەو شوێنانەدا گرنگی ئەو جۆرە نرخانە یان سیستەمانە دەردەکەویت

 

گەر زیاتر باسی بکەم لەوانەیە بابەتەکە زۆر زیاتر درێژە بکێشێت بەڵام با بەسبێت ئەوەی مەبەستم بوو گەیاندم بەهیوای ئەوەی کە سوودی لێ ببین و کەمێک ئاشنا ببن ئینشالا لەوانەیە لە وانەکانی داهاتوو پرۆگرام بنووسین کە پێویستیمان بەم جۆرە شتانە هەبێت.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.