background

یەکەی چارەسەری زانیاریەکان CPU چیە؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 470  بەروار : حوزه‌یران 16, 2016
cpu
QR Code For:  یەکەی چارەسەری زانیاریەکان CPU چیە؟

پێشەکی

ئێمە زۆر جار لە جیهانی تەکنەلۆجیا گوێبیستی جۆرەها زاراوە دەبین یان کاتێک دەمانەوێت لە کارێکی دیاریکراو بکەین پێویستیمان بە زۆر بیرۆکە دەبێت کە پێویستە فێری ببین و بزانین چین هەروەها دڵنیام لێرەو لەوێدا گوێبیستی وشەی CPU بوون لەم بابەتەدا کورتە باسێکی دەکەین و بیرۆکەیەک وەرگرین لەسەری کە لە چی پێکهاتووە

 

یەکەی چارەسەری زانیاریەکان CPU چیە؟

خۆم گوێم لەوە بووە دەڵێن CPU دلی کۆمپیتەرەکەمانە تا رادەیەک زۆر دروست و تەواوە لەبەر ئەوەی کۆمپیتەر بەبێ ئەم پارچەیە زۆر بێکەڵک و بێسوودە و ناتوانێت هیچ بکات یەکەی چارەسەری زانیاریەکان CPU تەنها لەناو کۆمپیتەرەکان نین بەڵکو ئەم بەشەی بەکار دەهێندرێن لە دروستکردنی کۆمپیتەرەکاندا رێژەیەکی زۆر کەمە لە CPU بەرهەمهاتوو لە جیهان دەتوانیت وا بیر بکەیتەوە کە هەر شتێک بنەمایەکی ئەلکترۆنی هەبوو لە کەلو پەلەکانی ناوماڵ جۆرێک لە CPU ی تێدایە، گرنگتین کارەکانی یەکەی چارەسەری زانیارە ئەوەیە کۆکردنەوە بکات یان کەمکردنەوە و  جاران کردن و دابەش کردن هەروەها هەندێک کرداری لۆجیکی هەن ئەوانیش دەکات هەموو کارەکەی ئەوەندەیە بەڵام چۆن هەڵسوکەوت دەکات ئەمەیان باسێکی ترە.

 

لە چی پێکهاتووە؟

یەکەی چارەسەری زانیاریەکان لە چەند ئامێرێکی بچوکتر پێکهاتوون کە هەموویان بەیەکەوە ئەم یەکەیە دروست دەکەن گەر سەیرێکی سەرەکیترین پێکهاتەکانی CPU بکەین وەک لەم وێنەیە دیارە

 

1-یەکەی ئەنجامدانی کردارە بیرکاری و لۆجیکیەکان(Arithmetic and logic unit):-

لەم بەشەدا هەموو کردارەکان ئەنجام دەدرێن چەند ژمارەیەک داخڵ دەکرێت و هەندێک کرداری لەسەر ئەنجام دەدرێت پاشان ژمارەیەک وەک ئەنجام بەرهەم دەهێنێت کە لە داهاتوو بەکار دەهێندرێتەوە کردارەکان زۆرن کە دەشێت ئەنجام بدرێن لەم بەشە بە گشتی دەکرێن بە دوو هاوپۆڵ

کردارە بیرکاریەکان دەشێت ئەمانە لەخۆ بگرێت (جاران ، دابەش ، کەم ، کۆ)

کردارە لۆجیکیەکان دەشێت ئەمانە بن (AND,OR,COMPLEMENT) ئەم کردارانە کەمێک جیاوازن لەوانەی کە دەیزانیت لەگەل بیرۆکەی باینەری و لۆجیک دیزاین کاردەکات

 

2-یەکەی بەرێوەبردن (Control unit):-

ئەم بەشە بەرپرسە لە بریاردان ئایە پێویستیمان بە چ جۆرە کردارێکە لەسەر زانیاریەکانمان کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشی ALU بەرێوە دەبات و دەڵێت فەرموو من پێویستم بەم کردارانەیە و ئەنجامەکە لەم شوێنە دابنێ بە شێوەیەکی گشتی ئەم بەشەیە بەرپرسە لە هەموو کردارەکانی یەکەی چارەسەری زانیاریەکان رێک وەك مێشکێک وایە ئێمە پێی دەڵێین پێویستیمان بەم جاران کردنەیە تۆ هیچ پەیوەندیەکت پێیەوە نامێنێت ئەو خۆی هەموو CPU ەکە هەڵدەسورێنێت

 

3-ریجیستەرەکان(Registers):-

بێگومان ئێمە وەک باسی کردارەکانی سەر زانیاری دەکەین دەبێت زانیاریەکان لە شوێنێک هەڵگرین کە پێویستە زۆر بە خێرایی پێی بگەین ئەم بەشە دەتوانیت بڵێیت یەکەیەکی بیرەوەری بچووکە (memory) و دانراوە، ئەم یەکەیە بەش بەش کراوە و تەنها هەندێکیان ئێمە دەتوانین بە دڵی خۆمان زانیاریان تێبکەین ئەوانی تر هەندێک کاری زۆر گرنگ ئەنجام دەدەن و دەبێت بە ئاگاداریەوە کاریان لەگەڵ بکرێت من لێرەدا باسیان ناکەم

 

4-یەکەی گواستنەوەی ناوەوە(internal bus):-

ئەم یەکەیە بۆ گواستنەوەو بەستنەوەی یەکەکانی تر بەکاردەهێندرێت بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێت چەند شوێنێک بن بتوانن تەزوو بگوازنەوەو لەسەر شێوازی دروست کردنی یەکەی چارەسەری زانیاریەکە ئەوانەش دروست دەکرێن، بێگومان لەنێوان یەکەکانی CPU  لەبەرە ئەوەی یەکەی گواستنەوەی دەرکیشمان هەیە کە CPU   لەگەڵ یەکەکانی دەرەوەی CPU   دەبەستێتەوە وەک RAM,ROM و هیتر

پێویستە بزانیت

پێویستە بزانیت شێوازی دیزاین کردنی هەر یەکەیەکی زانیاری بۆ یەکێکی تر دەگۆرێت مەبەستم لە جۆر بۆ جۆر دەگۆرێت بە گۆرانی جۆرەکان خێرایی و شێوازی کارکردن و ئەو کردارانەی دەیان کات و خێرایی ئەنجامدانی کردارەکان دەگۆرێت، تا یەکەی چارەسەری زانیاری خێرا بێت کۆمپیتەرەکەت خێراتر دەبێت و تەنها بەند نیە لەسەر RAM کە زۆربەی خەڵکی وا بیری لێدەکەنەوە هەروەها پەیوەستە لەسەر یەک شتی سەرەکی تر کە پێی دەڵێن System Clock Rate کە دیاری دەکات چەند کردار ئەنجام بدرێت لە چرکەیەک دا تا Clock Rate زیاتر بێت سیستەمەکەمان بەشێوەیەکی گشتی خێراتر دەبێت

هەمووی نیە

ئەم بابەتە نەک هەر زۆر بە سادەیی باسی یەکەی چارەسەری زانیاری دەکات بەڵکو گەلێ پارچەو یەکەی تر هەن کە باسنەکراون بەڵام گوتمان سەرەکیترین پێکهاتەکان ئەمانەن ئەوەی لێرەدا مەبەست بوو ئەوە بگەیەندرێت تەنها بیرۆکەیەک لەسەر CPU وەرگرییت کە چیە و لە چی پێکهاتووە بە شێوازێکی سەرەکی وەک گوتم زۆر زۆر زۆر پێکهاتە و باس ماون کە ناکرێت باسبکرێن لەبەر ئەوەی بابەتەکە سادەیی خۆی لەدەست دەدات هەریەک لەم بەشانەی باسمان کردن چەندەها تەکنیک و ئەلگۆریثم دەچێتە پێکاهاتەیان.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.