تێبینی: لەم وتارە سڕینەوە بەرانبەر Delete بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی ئاسایی. وە لەناوبردنیش بەرنبەر Shred بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی هەتا هەتایی.
بۆ هەر فایلێکی ناو کۆمپیوتەرەکەت، کە هەڵگیراوە لەسەر دیسک، سیستەم هەندێک زانیاری هەڵدەگرێت: ناوی فایل، جۆری فایل، بەرواری درووستکردن و بەرواری دوایین دەستکاری و بەرواری دوایین خوێندنەوە. ئەو جۆرە زانیارییانە پێیان دەگوترێ مێتاداتا(Metadata) بەڵام یەکێک لە گرنگترین ئەو زانیارییانەی کە سیستەم پێویستی پێیەتی دەربارەی هەر فایلێک ئەوەیە کە ئەو فایلە بە دیاریکراوی لە کوێی دیسک هەڵگیراوە. کاتێک کە فایلێک دەسڕیتەوە، بۆ نموونە بەهۆی داگرتنی دوگمەی “Delete” لەسەر کیبۆڕدەکەت، ئەوە فایلەکە نییە کە دەسڕێتەوە، بەڵکو مێتاداتای فایلەکەیە. واتا داتا ڕاستەقینەکە، 1و 0ـەکان, هێشتاش هەر لەسەر دیسک ماون. کەواتە هەروەک پێشتریش باسمان کردووە، بەهۆی بەکارهێنانی نەرمەکاڵای تایبەت دەکرێ ئەو فایلانە بگەڕێندرێنەوە.
یەکێک لە ڕێگاکانی لەناوبردنی فایل، بەکارهێنانی جۆرە بەرنامەیەکە کە پێیان دەگوترێ File Shredder. ئەو جۆرە بەرنامانە پێش ئەوەی فایلەکە بسڕنەوە، داتای بێکەڵک و بێ مانا لەسەر فایلەکە دەنووسن و دواتریش مێتاداتای فایلەکە تێکدەدەن. ئینجا دەیسڕنەوە. بەو شێوەیە ئەو جۆرە فایلانە ناتواندرێ بگەڕێندرێنەوە.
ناساندنی Permadelete
پێرمادیلیت-یش پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەی درەختی گەشەپێدەرانە. کاری بەرناماکە سڕینەوەی فایلە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. بەرنامەکە بەرابنەر بە زۆرتر لە ٧ بەرنامەی ڕیکەڤەری تاقیکراوەتەوە و هیچیان نەیانتوانیوە ئەو فایلانە بگەڕێننەوە کە پێرمادیلیت لەناویان دەبات. دەتوانی زانیاری زۆرتر وەرگری لەسەر چۆنییەتی کارکردنی پێرمادیڵیت.
چۆنییەتی بەکارهێنان
پێرمادیلیت وا درووستکراوە کە زۆر ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان، لێرەدا سێ ڕێگا باس دەکەم بۆ لەناوبردنی فایل بەهۆی پێرمادیلیت:
یەکەم: بەهۆی Send To
کلیکی لای ڕاست لەسەر هەر فایلێک یان فۆڵدەرێک بکە کە دەتەوێت و Send To و دواتریش Permadelete هەڵبژێرە
دووەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ویندۆی پێرمادیلیت
سێیەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ئایکۆنی بەرنامە
شۆرتکەتێکی بەرنامەکە لەسەر دێسکتۆپ یاخود هەر شوێنێکی دیکە درووستبکە و ئەو فایلەی دەتەوێ بخە ناوی. دەتوانی وەک Recycle Bin بەکاری بهێنی.
بۆچوونەکان
NAWAZAYA DAST XOSH
زۆر سوپاس کاک هەکار
dast xoshit le dakam ba rasty kareky nayabt anjam dawa .. nmwnat zor bet kak muhamad
سوپاست دەکەم کاک دلێر
[…] بە سڕینەوەی فایل بە شێوەیەکی هەمیشەیی. دەتوانی لێرە دایبەزێنیت. وە کۆدەکانیش لە Github بەردەستن و دەتوانی سەیریان بکەیت […]