php بە یەکێک لە بەهێزترین زمانەکانی وێب دادەنرێت کە کار لەگەڵ داتابەیس دەکات و زمانێکی سێرڤەر سایدە، واتە لەسەر سێرڤەر رەن دەبێت بۆیە بە پێویستم زانی زنجیرە فێرکاریەک دابنێم سەرەتایەک بێت بۆ فێربوونی زمانی php هەرچەند گەر کەسەکە هیچ لە پرۆگرام و کۆد کردن نەزانێت دەبێت ئاسان بێت بۆی و بەردەوام بێت لە ساڵی رابردوو دەستم بە دروست کردنی کرد و نزیکەی 33 ڤیدیۆی فێرکارین و بیرم لەوە دەکردەوە سەر لەنوێ دروستی بکەمەوە بەڵام ئەو ڤیدیۆیاینەی هەن هیچ کێشەیەکیان نیە و زۆر باشن بۆیە لێرەدا کاتەکەی دەدەمە زنجیرە فێرکاری تر کە چۆن سیستەمێک لە سەرەتاوە دروست بکەیت، گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئەم چەند ڤیدیۆیە دەبێت بیرۆکەیەکت بۆ دروست بکەن لەوەی چیەو چۆن کاردەکەن.
زانیاری پێویست
پێویستە کەمێک زانیاریت لەسەر شتەکان هەبێت وێب چۆن کاردەکات و چیە هەڵبەتە لە ڤیدیۆکان کەمێک باسی لێوە دەکەم بەڵام هەموو زانیاریەک ناگەیەندرێت بۆیە دەتوانیت لەم چەند بابەتەی خوارەوە بیرۆکەیەک وەرگریت و پاشەن دەس بە زنجیرە فێرکاریەکە بکەیت بەبێ کێشە و بنەمایەکی باش.
١-ووێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم
٢-وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم
٣- وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم
٥- بنەماکانی بنکەی زانیاری Relational Databases) SQL)
بۆچوونەکان