background

Concurrent computing و thread چیە؟

هاوپۆل: ئەندازیاری نەرمەکاڵا ( سۆفتوێر )  ژ.بابەت : 1576  بەروار : نیسان 24, 2017
async, asynchronous programming, Concurrent, Concurrent computing, multi threading, thread
QR Code For:  Concurrent computing  و thread چیە؟

لەم بابەتەدا باسی کۆمەڵێک بیرۆکە دەکەین کە پێویستە ھەموو پرۆگرامەرێک بیزانێت یان ھیچ نەبێت زانیاریەکی کەمی لەسەر ھەبێت لێرەدا کۆمەڵێک چەمک شیدەکەینەوە کە لەوانەیە زوو یان درەنگ بکەوێتە بەرچاو

تێبینی: لێرەدا ھەر کەسێک ھەر ھەڵەیەکی بەدی کرد زۆر خۆحاڵ دەبین ئەگەر راستکردنەوە بکات چوونکە بابەتەکە کەمێک ھەستیارە و ئەگەری ھەڵەی زۆرە 

 

پێشەکی

زۆربەمان کاتێک ئاشنا دەبین لەگەڵ جیھانی کۆد نوسین و پرۆگرامسازی دەسدەکەین بە نووسنی نەرمەکاڵای سادە و ساکار و بە پێشکەوتنی ئاستمان پێویستیمان زیاد دەکات بۆ تەکنیک و رێگای نوێ بۆ نموونە کاتێک نەرمەکاڵایەک دەنوسیت کە GUI ھەیە و کاتێکی کلیک لە دوگمەیەک دەکەیت ئەوا کردارێک ئەنجام دەدرێت کە ئیڤێنتێک بە دوگمەکەوە دەلکێنین دەڵێین لە کاتی کلیک کردن ئەم کردارانە ئەنجام بدە،بەڵام چی دەکەیت ئەگەر گوتم کاتێک کلیکم لەم دوگمەیە کرد ئەوا بە بەردەوامی سەیری سەر دیسکتۆپ بکە ھەر فایلێکی .txt دۆزیەوە ئەوا بیسرەوە چۆن ئەمە جێبەجێ دەکەیت گەر ئەوڵ بدەیت لەناو ئیڤینتی کلیک ئەو کردارە ئەنجام بدەیت و لووپ ێک دروست بکەیت ئەوا ھەموو پرۆگرامەکەت رادەوەستێت و کار ناکات، یان کاتێک یاری دەکەیت چۆن ئەم فرەیمانە نوێ دەبنەوە و تۆش کرداری خۆت دەکەیت بەبێ کێشە؟؟ ئەم پرسیار و کێشانە روندەکەینەوە لەم بابەتە دا

 

Concurrent computing چیە؟

چۆن وادەکەیت یەکەی چارەسەری زانیاریەکانت CPU کۆمەڵی کردار جێبەجێ بکات بە شێوەیەک کەوا ھەست بکەیت بەیەکەوەن ئەمە سادەرترین پێناسەیەتی بەڵام گەر زیاتر باس بکەین کاتێک نەرمەکاڵایەک دەنوسیت چۆن وادەکەیت چەند کردارێک بەیەکەوە ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی نەرمەکاڵایەکەت لە کاری خۆی بوەستێت، زۆربەی جار چەمکی Concurrent computing لەگەڵ چەمکی Parallel computing تێکەڵ دەکرێت لە  Parallel computing دا چەند کردارێک لە یەک کات و سات دا ئەنجام دەدرێن بەیەکەوە بە شێوەیەکی لەگەڵ یەک یان ھاویەک بەڵام Concurrent computing بەشێوەیەکی یەک بەدوای یەک بەڵام ئەوەندە بە خێرایی کردارەکان ئەنجام دەدرێن کە ئەستەمە ھەستی پێبکەین لە کۆمپیتەرەکانماندا، ئەم وێنەیەی خوارەوە جیاوازیەکان زیاتر رووندەکاتەوە

 

Concurrent computing زانستێکی تیۆریە و وردەکاری زۆری تێدایە ناتوانین باسی زۆر شت بکەین لەبەر کات و گەر زۆر بچینە ناوەرۆ لەوانەیە سودی زۆری نەبێت ئەم بابەتەمان بۆیە باس کردوە بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکت ھەبێت کاتێک باسی ھەندێک شتی وەک ثرێد دەکەین

 

لە زمانەکانی پرۆگرامسازیدا چۆن Concurrency بەدی دەھێنرێت؟

بە بەکارھێنانی بیرۆکەیەک  پێی دەگوترێت Thread بەواتای دەزوو دێت کاتێک نەرمەکاڵایەک دەنوسیت و بەکاری دەخەیت سیسیتەمی وەگەرخەر پرۆسێسێک دروست دەکات کە پێکھاتووە لە  ثرێدێک بۆ نەرمەکاڵاکەت  کە ھەموو کردارەکان تێیاندا ئەنجام دەدرێن تا پرۆسێسەکەت  یان پرۆگرامەکەت دەگاتە باری تێکشکاندن و کۆتای ھاتن، ئەم جۆرە پرۆگرامانە پێیان دەگوترێت single threaded programs  و ئەو پرۆگرامە ئاساییانەی کە ئێمە دەیاننوسین دەچنە ئەم قاڵبەوە بەڵام ئەم رێگایە ھەموو کاتێک و بۆ ھەموو کێشەیەک ناگونجێت ھەندێک کردار ھەن بە رێگایەک شیکار دەکرێن پێیان دەگوترێت multi-threading یان ئەو پرۆگرامانەی کە لە یەک  Thread   زیاتریان ھەیە ئەم جۆرە پرۆگرامە ھەر یەک پرۆسێسە بەڵام لەناو پرۆسێسەکە چەند Thread   ێک ھەن کە بەیەکەوە دەتوانن زانیاریەکان ئاڵوگۆر بکەن لە زۆربەی زمانەکانی پرۆگرامسازیدا کڵاسێک ھەیە بەناوی Thread کە دەتوانیت ئۆبجێکتی لێ دروست بکەیت.

 

جیاوازی نێوان multi threading و  asynchronous programming چیە؟

multi threading زۆرجار بەوە پێناسە دەکرێت کە نەرمەکاڵایەک یان پرۆگرامێک پێکھاتبێت لە دوو Thread زیاتر بەجۆرێک پەیوەندی و زانیاری گۆرینەوە ھەبێت لەنێوان Thread  ەکاندا و ھەموو Thread  ەکان بەیەکەوە پرۆگرامەکە پێکبھێنن و دروست بکەن.

بەڵام لە لایەکەی تر asynchronous programming ھەر multi threading ە بەڵام بەجۆرێک Thread ی ئیڤێنت ھەیە ، بەشێوەیەکی گشتی بۆ نموونە کاتێک Thread ی سەرەکی پرۆگرام داوای ھەندێک کردار دەکات  لە Threadی ئیڤێنت  ئەوا چاوەروانی وەڵامی راستەوخۆ ناکات بەڵکو Thread ی سەرەکی بەردەوام دەبێت لە کاری خۆی و کاتێک Threadی ئیڤێنت  کردارەکانی تەواو دەبێت دەچێت ئاگاداری(notfication) بۆ Thread ی سەرەکی دەنێرێت و بەو جۆرە Thread ی سەرەکی کردارەکان جێبەجێ دەکات بەم وەڵامدانەوەیەش دەڵێن event callback

تێبینی:مەرج نیە ھەموو جارێک Threadی دووەم کرداری ئیڤێنتەکان بەرێوە ببات بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا بەم شێوەیە 

 

کۆتایی

لە کۆتایدا مەبەست ئەوە بوو کەمێک ئاشنا ببیت بە بیرۆکەی Thread و چۆن بەیەکەوە کاردەکەن ، بێگومان لە داھاتوودا ھەندێک پرۆگرام دەنوسین کە ئەم بیرۆکانەی زۆر پێویستە بە ھیوای سوود وەرگرتن.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

  • ده‌ست خۆش Concurrent collection به‌ ته‌یبه‌تی له‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ كۆمه‌لێك كردار به‌یه‌كه‌و ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كی به‌ هه‌ڵه‌ تۆمار بكریت.

  • وەڵامێک بنووسە بۆ karwan Othman هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *