background

باسێکی وردی Github pages

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 4770  بەروار : ئایار 1, 2021
gihub pages, git, github, hosting, static website
QR Code For:  باسێکی وردی Github pages

گیتهەب پەیج خزمەتگوزاریەکی ماڵپەڕی گیتهەب ە کە یارمەتیت دەدات ماڵپەری ستاتیک بڵاوبکەیتەوەو وەک ڕاژەیەکی خۆڕایی کاربکات. لە رابردوو باسی کۆمەڵێک بابەتمان کردووە کە پێویستە بیانزانیت پێش دەسپێرکردن بەم بابەتە ئەگەر وا هەست دەکەیت کە ئەم بابەتانەی خوارەوە دەزانیت راستەوخۆ دەسبکە بە درێژەی بابەتەکە

1- وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم
٢- وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم
٣- وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم
٤- بەکارهێنانی گیت و گیتهەب بەشی یەکەم
٥- بەکارهێنانی گیت و گیتهەب بەشی دووەم
٦- بەکارهێنانی گیت و گیتهەب بەشی سێیەم

بۆچی گیتهەب پەیج بەکاربهێنم؟

زۆرجار وەک گەشەپێدەرێک پێویست دەکات ئەو ماڵپەرەی دروستی دەکەیت لە هۆستێک(ڕاژە) یاخود لەسەر سێرڤەرێک بڵاوبکەیتەوە بەڵام هەندێک وردەکاری هەن کە دەبێت ئاگاداریان بین لەوانە
١- نرخی راژە
٢- نوێکردنەوەی ماڵپەرەکەت کاتێت گۆڕانکاریەک دەکەیت
٣- پاراستنی ڕاژە و سەرئێشەی هێرشەکانی DDOS

بەڵام هەندێک لە جاران پێویستت بەم هەموو تایبەتمەندیە نیە بەڵکو ماڵپەرێکی ستاتیکە و تەنها هەندێک پەڕەی Html ە ئەم ڕستەیە ئەو ماڵپەرانەش دەگرێتەوە کە لە ڕێگای فرەیمۆرکەکان دروست دەکرێن لەوانە ReactJs, AngulerJs, VueJS, SvelteJs لەبەر ئەوەی دوای کۆمپایڵ کردن تەنها کۆمەڵێک فایلی .js و .html دروست دەکەن لە زۆربەی کاتەکان

بەکارهێنانی گیتهەب پەیج

گیتهەب پەیج (https://pages.github.com) رێگە دەدات ڕاستەوخۆ ماڵپەرەکەت لە ریپۆستۆری گیتهەب ەوە هۆست بکەیت واتە پێویست ناکات فایلەکەن لە هیچ شوێنێکی دیکە باربکەیت، لە کاتی بەکارهێنان و دانانی هەر ماڵپەرێک لە گیتهەب پەیج بەم هەنگاوانەدا دەڕۆین


١- دروستکردنی ریپۆستۆریەکی گیتهەب

٢- کاراکردنی گیتهەب پەیج لەسەر ئەم ریپۆستۆریە

٣- دانانی دۆمەینێکی تایبەت بۆ ماڵپەرەکەت (ئەم هەنگاوە پێویست نیە چوونکە گیتهەب پەیج خۆی بەستەرێکت پیدەدات)

دروستکردنی ریپۆستۆری گیتهەب

دروستکردنی ریپۆستۆریەکی نوێ کارێکی ئاسانە

وەک دەسپێک من ریپۆستۆریەک دروست دەکەم کە پێکدێت لە ٣ فایلی html

یەکەم: پەڕەی سەرەکی بەناوی index.html

دووەم: پەڕەی دەربارە about.html

سێیەم: پەڕەی سێیەم تەنها کورتەیەک دەربارەی گیتهەب پەیج ghpages.html

پەڕەی سەرەکی index.html

پەڕەی دەربارە about.html

پەڕەی دەربارەی گیتهەب پەیج ghpages.html

کاراکردنی گیتهەب پەیج

بۆ کاراکردنی گیتهەب پەیج ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە

کرتە بکە لە بەشی setting
کرتە بکە لەسەر بەشی pages
بەش pages بەم شێوازەیە

لە بەشی source دا ئەم بڕانچە هەڵدەبژێرین کە ئەم خزمەتگوزاریەی لەسەر کارا دەکەیت ئێمە لەسەر برانچی main فایلەکانمان دروست کردوە

تێبینی: بۆ ئەوەی کارەکانت باشترببن و هەر کاتێک فایلەکانت دەسکاریکرد بۆ ئەوەی نوێ نەبێتەوە راستەوخۆ زۆربەی خەڵکی برانچێکی نوێ دروست دەکەن بەناوی gh-pages یان هەر ناوێکی دیکە وەک production دوای ئەوە هەر کاتێکی کاری خۆت دەکەیت لەسەر پەڕگەکان ئەوا نوێ نابێتەوە تەنها ئەگەر برانچی main ببەیتەوە ناو برانچی gh-pages

لە بەشی theme دەتوانیت لە کۆمەڵێک تیمپلەیت هەڵبژێریت و دوای ئەوە خۆت گۆڕانکاری بکەیت

دەتوانیت فۆڵدەرێک هەڵبژێریت لەناو برانچەکە کە دەکرێت فایلەکانی تیدابێت بۆ هۆست کردن ئەوەی ئێمە هەموو فایلەکان ڕاستەوخۆ لەناو ریپۆستۆریەکەن کەواتە root
دوای داگرتنی دوگمەی save پەڕەکە بەم شێوازەی لێدێت لە بەشی سەرەوە بەستەری ماڵپەڕەکەت پیدەدات

دانانی دۆمەینێکی تایبەت بۆ ماڵپەرەکەت

وەک لە وێنەکەی سەرەوە دیارە گەر ویستت دۆمەینێکتی تایبەتی دابنێیت لەسەر ماڵپەرەکەت دەبێت دۆمەینێکت هەبێت نموونە devs.krd ئیمە دەمانەوێت لە ڕێگای ghpages.devs.krd ىگەم بەم ریپۆستۆریەی تازە دروستم کرد بۆیە لە بەشی custom domain ئەم کارە دەکەیت

کاتێک ئەم کارە دەکەین کێشەیەکمان هەیە دەبێت لە DNS دۆمەینەکەمان ریکۆردی A زیاد بکەین بۆ یەکێک لەم Ip یانەی خوارەوە
185.199.108.153
185.199.109.153
185.199.110.153
185.199.111.153

DNS بەم شێوازە زیاد ەکەین بەڵام بۆ نوێبوونەوە کاتێکی پێویستە

دوای نوێبوونەوە ئێستە دەتوانیت لە ڕێگای دۆمەینی تایبەتی خۆت بگەیت بەو ماڵپەڕەی کە لە ڕێگای گیتهەب پەیج هۆست کراوە نموونە (http://ghpages.devs.krd)

بەڵام کێشەی https مان هەیە

داوی ماوەیەک دەتوانیت https کارا بکەیت وەک لەو وێنەیەی خوارەوە کرتە لەسەر Enforce Https دابگریت

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *