background

هه‌ڵه‌ی كۆده‌كانت بدۆزه‌وه‌‌ به‌ به‌كارهێنانی sentry.io

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 2836  بەروار : ئایار 26, 2020
QR Code For:  هه‌ڵه‌ی كۆده‌كانت بدۆزه‌وه‌‌ به‌ به‌كارهێنانی sentry.io

سه‌ره‌تا

هیچ كاتێك هه‌بووه‌ پرۆگرامێك نوسیوه‌و له‌ سه‌ر سێرڤه‌ر كێشه‌ی هه‌بووبێت و نه‌تزانیبێت چیه‌ یان كاتێك له‌سه‌ر كۆمپیته‌ری كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌ك رووده‌ده‌ات نازانیت بۆچی ئه‌مه‌ رویداوه‌‌ زۆر به‌سوود ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ڵه‌یه‌ك رویدات یه‌كسه‌ر پێیبزانیت رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت كۆده‌كه‌ت debug بكه‌یت، له‌ به‌ختی ئێمه‌ sentry.io  رێك ئه‌و كاره‌ ده‌كات

sentry.io چیه‌؟

خزمه‌تگوزاریه‌كی هه‌وریه‌ cloud-based error monitoring كه‌ رێگه‌ ده‌دات راسته‌وخۆ هه‌ڵه‌ی كۆده‌كانت ببینیت و ئاگاداربیت لێیان هه‌ر جۆره‌ پلاتفۆرمێك به‌كاربهێنیت ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ SDK  هه‌یه بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان له‌وانه‌

ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ له‌ له‌یان زۆر كۆمپانیاو رێكخراوی جیهانیه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێت

له‌م بابه‌ته‌ باشترین شێواز بۆ فێربوونی به‌كارهێنانه‌ بۆیه‌ با راسته‌وخۆ ده‌سپێبكه‌ین

چۆنیه‌تی به‌كارهێنان

ئێمه‌ له‌م نموونه‌یه‌دا ده‌سده‌كه‌ین به‌ نوسینی په‌ره‌یه‌كی html  كه‌ كه‌مێك javascript زۆر ئاسایی تێدایه‌ ئه‌م نموونه‌یه‌ زۆربه‌ی گه‌شه‌پێده‌ره‌كان لێیی تێده‌گه‌ن و پلاتفۆرمه‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌یه‌ ورده‌كاری تێدابێت كه‌ پێویست نه‌كات بوترێیت له‌ بابه‌تێكی وه‌كو ئه‌مه‌ كه‌واته‌ ئێمه‌ پلاتفۆرمی javascript به‌كارده‌هێنین و هه‌روه‌ها له‌ فرۆنتئێند frontend واته‌ كۆده‌كه‌مان له‌ وێبگه‌ر كارده‌كات نه‌وه‌ك سه‌ر راژه‌ یان سێرڤه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ nodejs/expressjs  رووده‌دات، وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت خۆت بكه‌یته‌ ئه‌ندام له‌م ماڵپه‌ره‌ sentry.io دوای ئه‌وه‌ organization ئك دروست ده‌كه‌یت له‌ناو  organization ه‌كه‌ پرۆژه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌یت به‌و شێوازه‌

پلاتفۆرمێك هه‌ڵبژێره‌ ئێمه‌ javascript هه‌لده‌بژێرین

سه‌رنج بده‌یت nodejs  و express و react هه‌مویان هه‌ر javascript ن

دوای ئه‌وه‌ی create project داده‌گریت په‌ره‌یه‌ك دێت شێوازی به‌كارهێینانی SDK  ه‌یه‌كیه‌ی تێدایه‌

نموونه‌ی كۆدێك كه‌ به‌كاری ده‌هێنین هه‌ر په‌ره‌یه‌كی ساده‌یه‌ دوگمه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌ وه‌ك كلیك ده‌كه‌ین alert ێك دێت و hello world نیشان ده‌دات

پاشان هه‌ڵه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین له‌ناو function ی buttonClicked به‌ گۆرینی alert بۆ alet و هه‌ڵه‌یه‌ك روده‌دات وه‌ك كلیك له‌ button  ه‌كه‌ ده‌كه‌یت كۆده‌كه‌مان به‌م شێوازه‌ی لێدێت

دوای دانانی چه‌ند  خه‌تێك كه‌ نوسراوه‌ كۆده‌كه‌مان به‌م شێوازه‌ی لێدێت

كاتێك كلیك له‌ button ه‌كه‌ ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ هه‌ڵه‌یه‌ك دروستده‌بێت له‌ داشبۆردی sentry.io كه‌ زانیاری ته‌واوی تێدایه‌ چی بووه‌و چی روویداوه‌

بێگومان زۆر شتی دیكه‌ هه‌ن كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ گه‌شێدان و نوسینی كۆدێكی باوه‌رپێكراوتر به‌ڵام ئامانجی ئه‌م وانه‌یه‌ ته‌نها ناساندن و به‌كارهێنانێكی ساده‌ بوو به‌هیوای سوود وه‌رگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 103

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT Technology) لە چه‌ند بوارێک بە سەرەکی وێب پرۆگرامینگ و سیستەم دیزاین. ئەم ماڵپەرە پرۆژەیەکی خۆبەخشیە.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *