زۆر جار پێویست دەکا کە ژمارەیەک بگۆڕین بۆ وشەی کوردی یان ڕێکەوتێک بگۆڕین بۆ کوردی. Humanizer لابرەرییەکی سەرچاوەکراوەیە بۆ .NET کە دەتوانێ ئەو کارانە بکە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە بە زۆر زمانی جیهانی. لە ڤێرژنی 2.9.7 یشەوە زمانی کوردییشی بۆ زیادکراوە.
هەرچەندە دەتوانی خۆشت ئەو شتانە درووست بکەی، بەڵام باشی Humanizer لەوەدایە کە:
- پشتگیری زیاتر لە ٥٠ زمان دەکات
- زۆر باش تێستکراوە. زیاتر لە ١٠ هەزار unit test ی بۆ نووسراوە کە خۆکارانە ڕەن دەبن لەگەڵ هەر کۆمیتێک.
چۆنییەتی بەکارهێنان:
سەرەتا ئەو nuget package ـە دابمەزرێنە لە پڕۆژەکەت.
دواتر دەتوانی بەو شێوەیە ژمارە بگۆڕی بۆ وشە:
وە بەو شێوەیە دەتوانی ڕێکەوت بکەیتە کوردی:
دەتوانی TimeSpan یش بکەیتە کوردی:
Humanizer زۆر شتی دیکەی پێ دەکرێ، بۆ لیستی تەواوی تایبەتمەندییەکان، دەتوانی سەیری ڕیپۆزیتۆرییەکەی بکەی لە گیتهەب.
بۆچوونەکان