background

تەکنیکی MVC چیە؟

هاوپۆل: ئەندازیاری نەرمەکاڵا ( سۆفتوێر )  ژ.بابەت : 1057  بەروار : ئه‌یلول 25, 2016
mvc, software architecture, software eng
QR Code For:  تەکنیکی MVC چیە؟

تەکنیکی MVC چیە؟

یەکێکی دی لەو تەکنیکانەی کە زۆر باسی لێوە دەکرێت بریتیە لە تەکنیتی MVC  بۆ گەشەپێدانی سیستەمێک لەم بابەتەدا کەمێک باسی بیرۆکەکەی دەکەین لەگەڵ رونکردنەوەی بەشەکانی تەکنیکەکەو بۆ چیە و چۆن بەکار دەهێنرێت هۆکاری نووسینی بابەتەکە ئەوەیە کە خەڵکی زۆر بەکاری دەهێنن و خۆم بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەم لەگەڵی هەبوو لەبەر ئەوەی بە تەنها کەمێک ناخۆشە تێگەیشتنی یان پرۆگرامەرە کوردەکان زۆر گرنگی پێنادەن بۆیە لەوانەیە کەمێکیان لێدەرچێت ئەوانی دیکە بیرۆکەکەیان باش نەبێت لەسەری ئەگەر بەکاریشی بهێنن.

تێبینی: لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەک خۆشحاڵ دەبین بەوەی ئاگادارمان بکەنەوە و بە زووترین کات چاکی دەکەین 🙂

بیرۆکە

گەر سەیری نوسنی نەرمەکاڵایەک بکەی بە شێوازێکی زانستی و لە رووی ئەندازەی سۆفتوێرەوە ئەوا دەبینیت وەک هەموو دروستکراوێکی تری ئەندازەیی پێویستیی بە برێکی زۆر پلان دانان هەیە نەک بەس بۆ ئەوەی تەواو ببێت و کار بکات بەڵکو دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە کە لە داهاتوودا چۆن دەتوانرێت گەشەی پێبدرێت و گۆرانکاری تێدا بکرێت نموونەیەک سەیری نەرمەکاڵایەکی وەک فەیسبووک بکەیت ئایە چۆن گۆرانکاری لە شتێکی ئاوهادا دەکرێت ؟؟؟ سەیربکەیت دەبینیت ئەم کارە بە شێوازێکی هەرەمەکی کۆد نوسین ناکرێت بێ جیاوازی لەگەڵ هەر دروستکراوێکی ئەندازەیی پێویستی بە نەخشەکێشی هەیە بێگومان جۆرەها نەخشە هەیە بۆ نوسینی نەرمەکاڵاکان بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بیرۆکەیە نەرمەکاڵاکەمان بنووسین یەکێکی تر لەو نەخشە ئەندازەییانەی پرۆگرامسازی بیرتیە لە بیرۆکەی MVC کە کورتکراوەی Model–view–controller ە ئێستە دێین بە وردی باسی دەکەین کە لە سێ بەشی جیا پێکدێت

پارچەی یەکەم مۆدێڵ Model

یەکەمین پارچە لەم نەخشەیە یان بنەچەی ئەو جۆرە سیستەمانە بریتیە لە مۆدێل کە بەرپرسە لە کارکردن لەگەڵ زانیاریەکان (داتا) یەکان بە جۆرێک زۆر نزیکە لە بنکەدراوە کە رێگەدەدات کە زانیاریەکان بە شێوازێکی ئاسان و رێک و پێک هاتوچۆ بکەن نموونە تۆ بنکەدراوەیەکت هەیە خشتەکێکی تێدایە ناوی قوتابیانی تێدایە خشتەکە(table) بەناوی students زۆربەی کاتەکان تۆ مۆدێلێک دروست دەکەیت رێک بەناوی خشتەکە(table) و ئەو مۆدێلانە بریتین لە ئۆبجێکت واتە بیرۆکەی oop شتێکی زۆر بنچینەیە بۆ ئەوەی ئەو بتوانین ئەو جۆرە سیستەمە دروست بکەین

زانیاری زیاتر: لە زۆربەی فرەیموۆرک framework ەکانی MVC شتێک بەکار دەهێندرێت پێی دەڵێین ORM کە کورت کراوەی

Object Relational Mapping کە وادەکات کویری راستەوخۆ نەنوسیت بەڵکو کۆمەڵێ مێثۆد و تەکنیک بەردەست دەکات کە کارەکەت زۆر ئاسانتر دەکەن و کۆمەڵی ORM هەن وەک تەکنیکە و خەڵکی جۆرەها لایبرەریان دروست کردوە کە هەندێک فرەیموۆرکەکان ORM  تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن

پارچەی دووەم نیشاندان view

پارچەی دوەمین بریتیە لە بەشی نیشاندان یان ڤیو کە ئەم بەشە بەرپرسە لە زانیاری پێویست بۆ رووکاری سیستەمەکەمان UI نموونەیەک لەوانەیە زیاتر روون ببێتەوە کاتێک تۆ داوای زانیاری قوتابی دەکەیت لە مۆدێلەکە ئەو وەڵامێک دەداتەوە کە هەموو قوتابیەکان دەگەرێنێتەوە بە جۆرێک کاتێک تۆ دەس بە کۆد نوسین دەکەیت راستەو خۆ دەڵێیت قوتابیان و ئەو گۆراوە بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان بەبێ ئەوەی تۆ هیچ پەیوەندیەک یان کۆدێک بنوسیت بۆ وەرگرتنەوە لەناو فایلی view ەکە.
زانیاری زیاتر: زۆربەی کاتەکان ڤیوەکان جۆری پەرگەکانیان زۆر جیایە بۆ نموونە (jade,.blade.) کە ئەوانە شێوازی کۆد نوسینی خۆیان هەیە بۆیە ئەو بابەتە زۆر ئالۆز دەردەکەوێت کە لەراستیشدا وانیە

 

پارچەی سێیەم کۆنترۆلەر Controller

پارچەی سێیەم بریتیە لە کۆنترۆلەر بەرپرسە لە بیرۆکەو لۆجیکی نەرمەکاڵایەکەی کە دەینوسیت بۆ نموونە تۆ زۆر کات وەک زانیاریەک لە بنکەدراوە دەهێنیتەوە هەندێک کاری لەسەر دەکەیت پێش ئەوەی بە بەکارهێنەری نیشان بدەیت یان هەر جۆرە کردار و بیرۆکەیەک کە دەینوسیت

 

شێوازی کارکردن

mvc

گەر سەیری وێنەکەی سەرەوە بکەین کەمێک لێی تێبگەین بەکارهێنەر ڤیو دەبینێت هەروەها کاتێک شتێک داوا دەکات یان شتێک دەسرێتەوە ئەوا تۆ بریار دەدەیت چۆن ئەو کارە بکەیت لەرێگای بەکارهێنانی کۆنترۆلەرەکە و کۆنترۆلەر داواکاریەک بۆ مۆدێل دەنێرێت مۆدێل کارەکە دەکات و ڤیوەکە نوێ دەکاتەوە، گەر کەمێک بیر لەوە بکەیتەوە ئەوە کارێکی زۆرە بەڵام زۆر رێکە لەبەر ئەوەی هەر کاتێک ویستت گۆرانکاری لە هەر بەشێک بکەیت ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانیت

تێبینی: لە بنچینەدا بیرۆکەی MVC بۆ نەرمەکاڵای سەر کۆمپیتەر کرا بوو بەڵام لەگەڵ تێپەر بوونی کات هەمان بیرۆکە لەسەر سیستەمە ئۆنڵاینەکان جێبەجێ دەبێت ئەو سیستەم و ماڵپەرانەی کە لەسەر وێبن و زۆر  جوان و ئاسان کاردەکات و هەموو شتەکان رێکدەخات بۆیە ئامۆژگاری پرۆگرامەرەکان دەکرێت کە ئەو تەکنیکە بەکار بهێنن کاتێک دەیانەوێت شتێکی زۆر باش دروست بکەن و ئاسان بێت بۆ گەشەپێدان

هەندێک فرەیموۆرک 

لەوانەیە بڵێیت شتێکی زۆر چاکە بەڵام چۆن ئەو تەکنیکە بەکار بهێنم دوو رێگات لەبەر دەستە یان خۆت شتێک لەسەر ئەو بیرۆکەیە دروست دەکەی و سیستەمەکانتی پێوە بەرێوە دەبەیت یان هەندێک شتی ئامادە بەکار دەهێنیت کە دەبێتە بنچینەی سیستەمەکەت ئەوانیش زۆریان هەن و لە بواری وێب باسیان دەکەم و بە تایبەتی زمانی php لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی asp ناچارت دەکات ئەوە فێرببیت چونکە هەمووی بەو بیرۆکەیە کار دەکات بەڵام php زمانێکی سادە و نەرمە بۆ کارکردن، لەگەڵ ئەوەی کەمێک شارەزایم لە php زیاترە فەرموون لەگەڵ هەندێک لە باشترین فرەیموۆرکەکانی php کە بە بیرۆکەی MVC کاردەکەن

1. Laravel

2. Symfony

3. CodeIgniter

4. Yii 2

5. Phalcon

6. CakePHP

7. Zend Framework

8. Slim

9. FuelPHP

10. PHPixie

 

کۆتایی

لە کۆتایدا شتێک رونبکەمەوە ئەم بابەتە تەنها بۆ ناساندی تەکنیکەکە بوو نەوەک چۆنیەتی بەکارهێنانی چوونکە کاتێک دەتەوێت ئەو تەکنیکە بەکاربهێنیت زۆر شت هەن کە دەبێت فێریان ببیت بۆیە پێشەکی گەر کێشەیەت لە کۆد و بیرۆکەی oop ئەوا خۆت لەو جۆرە تەکنیکە مەدە چوونکە زوو دەبێت تۆ دەبێت لە زمانەکە بەبێ کێشە کار بکەیت و بۆ کارئاسانی ئەو جۆرە تەکنیکە بەکاربهێنیت بەهیوای سوود وەرگرتن.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.