background

ئەلگۆریثمی Selection Sort

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 844  بەروار : ئاب 19, 2016
data structures, selection sort, sorting
QR Code For:  ئەلگۆریثمی Selection Sort

ئەلگۆریتمی Selection Sort

دووەم ئەلگۆریتم لەو زنجیرەیە، ئەلگۆریتمی Selection Sort ــە. کە ئەوەشیان یەکێکە لە ئەلگۆریتمە سادەکانی ڕیزکردن. هەر لەبەر ئەو سادەییەشی زۆر چوست نییە لە ڕیزکردنی لیستە گەورەکان.

باشییەکانی

1-سادەیە بۆ تێگەیشتن و نووسین

2-واڵایی (شوێن)ی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بریتییە لە (O(1. بەو مانایەی واڵایی پێویست نەگۆڕە و واڵایی زۆرترمان پێویست نییە بۆ ڕیزکردنی لیستی گەورەتر.

خراپییەکانی

1-بۆ ڕیزکردنی لیستی گەورە خاوە و چوستیی کەمە. لەبەر ئەوەی لە باشترین و خراپترین حاڵەتدا کاتی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بریتییە لە (O(n2. ئەوەش مانای ئەوەیە کە بەهۆی شێوازی کارکردنی ئەلگۆریتمەکە ئەگەر لیستەکە تەواو ڕیزیش کرابێت (پێش ئەوەی ئەلگۆریتمەکەی لەسەر جێبەجێ بکەی)، بۆ ئەلگۆریتمەکە هەر وەک ئەوەیە ڕیز نەکرابێت و هەمان کات و ژمارەی کرداری دەوێت.

2-ناجێگیرە، واتە ناتواندرێ بزاندرێ چۆن هەڵسوکەوت دەکات کاتێک دوو ژمارە لە لیستەکە هەمان نرخیان هەیە.

stable_and_unstable_sort

شێوازی کارکردن

لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانیت سەیر بکەیت چۆن کاردەکات بە شێوازێکی زۆر ئاسان لەبەر ئەوەی کۆدەکەی زۆر سادەیە پێویست ناکات بە ڤیدیۆ شیکاری بۆ بکەین لە داهاتوو کاتێک ئەو ئەلگۆریثمانەی باسیان لێوە دەکەین گەورەتر دەبن ئەوا ڤیدیۆی تەواوی لەسەر دادەنێین

کۆدی ئەلگۆریثمەکە

sort

لینکی سەیر کردنی چٶنیەتی کارکردن

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *