background

باسێکی وردی software versioning

هاوپۆل: ئەندازیاری نەرمەکاڵا ( سۆفتوێر )  ژ.بابەت : 2473  بەروار : ئه‌یلول 10, 2018
software, software versioning, نەرمەکاڵا, وەشان
QR Code For:  باسێکی وردی software versioning

کورتەی بابەت

ھەر نەرمەکاڵایەک لە جیھان کە دەردەچێت چەند ژمارەیەک یان ناوێکی تایبەتی لەدواوەیە بەم ژمارە و نوسینە تایبەتیانە دەڵێن وەشان و ھەریەکەیان مانایەکی تایبەتیان ھەیە کە لەسەر ھەموو کەسێک کە لە بواری پرۆگرام نوسین و  کاری گەشەپێدانی نەرمەکاڵا دەبێت ئاگاداربێت ئەم بابەتە باسێکی وەشانەکانی نەرمەکاڵا دەکات بە جۆرێک کە بیرۆکەیەکی رێک و پێک لەسەر ئەم بابەتە دروست بکەیت

 

دەسپێک

لەوانەیە گوێبیستی ھەندێک زارەوەی وەک alpha,beta,release candidate,release بوبێت بۆیە ئێمە پێناسەی ھەریەکەیان بە کورتی دەکەین و پاشان دەچینە سەر ئەوەی کە چۆن ژمارەکان دەنوسرێن و چەند رێگا ھەن بۆ نوسینی ئەم ژمارەنە بۆ نیشاندانی وەشانی نەرمەکاڵایەک.

Alpha Release وەشانی ئەلفا

ئەم وەشانە بەمانای ئەوە دێت کە نەرمەکاڵاکە کاردەکات بەڵام لەوانەیە کۆمەڵێک پێداویستی و داواکاری تێدانەبێت کە دەبێت وەشانی بڵاوکراوە بۆ خەڵکی زیاتری ھەبێت، ئەم وەشانە دەدرێت بە بەکارھێنەرەان بەکاری بێنن و بۆچونی خۆیان بڵێن لە رووی

1- ئەو کێشانەی  (bug)کە نەرمەکاڵاکە توشی بووە

2- گۆرانکاری پێویست لە  شێوازی کارکردن (functionality) ی نەرمەکاڵاکە

3- ھەروەھا کاری دیکە کە نەرمەکاڵاکە پێویستە بیکات

بە شێوەیەکی گشتی کێشەکان و پێشنیاری باشترکردنەکان  دەنێردرێن بۆ گروپی گەشەپێدەران لە رێگای ھەندێک نەرمەکاڵای وەکو  TracRedmine ,OpenAtrium لەوێوە گروپی گەشەپێدەکان کار لەسەر گۆرانکاریەکان دەکەن بۆ باشتر کردنی نەرمەکاڵاکە

Beta Release وەشانی بێتا

وەشانی بێتا نەرمەکاڵا کاری گەشەپێدانی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوە لە لایەن خەڵکانی دەرەوەی دامەزراوەکە بۆ ئەوەی کێشەو و خاویەکانی نەرمەکاڵاکە بگەرێننەوە بۆ لای گەشەپێدەر، بە گشتی وەشانی بێتا تەنھا بۆ کەسانێکی دیاریکراون لە دەرەوەی دامەزراوەکە

 

Release Candidate وەشانی پێش بڵاوکردنەوە

ئەم وەشانە دەبێتە کاندیدێک بۆ بەرھەمی کۆتایی لەوانەیە وەشانی gama,delta گاما یان دەلتای پێ بگوترێت، ئەم وەشانە بە شێوەیەکی گشتی ھەموو گەشەپێدانێک و زۆربەی کێشەکانی کە ھەن چارەسەر کراون و گەشەپێدەران و ئەندازیارانی پرۆگرامسازی ئامۆژگاری ئەوە ناکەن کە تەنانەت بچوکترین کێشەش چارەسەر بکەیت لەکاتێک ئە لەوانەیە ئەم وەشانەت ببێتە وەشانی نەرمەکاڵاکە و بۆ گشتی بەردەست ببێت

 

ژمارەی وەشان

سەرنج بدەیتە ھەر نەرمەکاڵایەک کە دایدەگریت دەبینیت  ژمارەیەکی ھەیە کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن version number یان ژمارەی وەشان ئەم ژمارانەش ھەریەکەی مانای خۆیان ھەیە و بە شێوازی تایبەتی دەنوسرێن ئەوەی گرنگە بیزانین ھیچ رێگایەکی جیھانی نیە بۆ خوێندنەوەو تێگەشتن لەو ژمارانە ئەمە لەبەر ئەوەیە کە ھەر دامەزراوەو کۆمپانیایەک رێگایەکی تایبەت بەخۆی دروست کردووەو لەسەری دەروات بەڵام ھەندێک ستاندار دانراون کە خەڵکی بە شێوەیەکی زۆر بەکاریان دەھێنن و رۆژانە ژمارەیان لە زیادبووندایە نمونەیان  بریتیە لە semantic versioning ، Calendar Versioning

ھەندێک لە رێگاکانی دانانی ژمارەی وەشان بۆ نەرمەکاڵایەک

بە چەند رێگایەک دەتوانیت ژمارەی وەشان دیاری بکەیت کە ئەوانەی باسیان دەکەین بە شێوازێکی گشتین ھەروەک باسکرا ھەر کۆمپانیاو دامەزراوەیەک شێوازێکی خۆی ھەیە، پێناسەی ژمارەی وەشان بە سادەیی دانانی چەند ژمارەیەکی تایبەتی یان پارچە نوسینێک کە لە ھیچ وەشانێکی ئەم نەرمەکاڵایە دوبارە نابێتەوە

 

سیستەمی ژمارەیی بۆ وەشانەکان

لەوانەیە بەناوبانگترین شێوازی ناولێنانی وەشانەکان بێت کە تێیدا ھەر وەشانێک کۆمەڵە ژمارەیەکی لەدواوەیە کە لەوانەیە لە چەند بەشێک پێکبێن و ئەوەی کە ژمارەکان چەند بەشن و تەنانەت شێوازی زیادکردن و گۆرانکاری لە وەشانێکەوە بۆ وەشانێکی دیکە  دەگەرێتەوە بۆ دامەزراوە یان کۆمپانیا کە چۆن ئەو کردارە دەکات

 

گرنگی گۆرانکاری لە ژمارەی وەشان بۆ وەشانێکی دیکە (Change significance)

ھەندێک لەو ستاندارانەی کە ھەیە ژمارەی وەشان دابەش دەکەن بۆ سێ یان چوار پارچە کە ھەر پارچەیەک مانای خۆی ھەیە بۆ نموونە semantic versioning کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ستاندارەکانی وەشانی ژمارەیی و خەڵکانێکی زۆر بەکاری دەھێنن  ئامۆژگاری ئەوەت دەکەم کە ئەوە بەکاربھێنیت لە کارەکانی داھاتوودا ھەڵدەستێت بە دانانی گرنگی بۆ ھەر پارچەیەک بەو شێوازە

Major.Minor.Patch

دەبێت ژمارەی Major بگۆریت ئەو کاتانەی کە نەرمەکاڵاکەت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆرانکاری تێداکراوە و وەشانە کۆنترەکان ناتوانن لەگەل API وەشانە نوێترینەکە کاربکەن یان شتێک زیادکراوە کە لەگەڵ وەشانەکانی پێشوتر کارناکات کەواتە گۆرینی  ژمارەی Major گرنگیرکی زۆری ھەیە (high risk) ە

لە ھەمان کاتدا ژمارەی Minor ئەو کاتانە دەگۆردرێن کە کرداری نوێ زیاددەکرێن بۆ نەرمەکاڵاکە بە جۆرێک لەگەڵ وەشانەکانی پێشووتر کاردەکەن ھەر گۆرانکاریەکی دیکە کە دەشێت چاککردنەوەی کێشەی بچووک و ھەندێک گۆرانکاری ورد لە UI دا دەبێت بە Patch کە مەترسیەکی ئەوتۆی نیە ،مەبەستمان لەوەی کە لەگەڵ وەشانەکانی پێشووتر کارناکات ئەوەیە زۆربەی نەرمەکاڵاکانی سەردەم راستەوخۆ لەگەڵ بنکەدراوە قسەناکەن و زانیاری ئالوگۆر ناکەن بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەڵکو API بەکار دەھێنن کە دەبێتە دەرگایەک لە نێوانی شێوەی نەرمەکاڵاکەو بنکەدراوە بۆیە گەر وەشانی کۆنتری نەرمەکاڵاکەت بەکاربھێنیت و کۆمپانیای گەشەپێدەر API ئەم وەشانە لاببەن لەبەر ئەوەی کۆن بووە و کێشەی ھەیە ئەوا نەرمەکاڵاکە لەکاردەکەوێت یان نەرمەکاڵایەکە بە شێوازێک زانیاری دەنێرێت بۆ API  و وەشانە نوێترەکە بە شێوازێکی دیکە لێرەدا API نوێکراوەتەوو کێشەکە دروست دەبێت کە وەشانە کۆنەکە لەکاردەکەوێت لەبەر ئەوەی گۆرانکاریەکی زۆر کراوە لە نەرمەکاڵاکە، لە ھەندێک کاتدا وەشانەکانی (beta,alpha ) ئەوە نیشاندەدەن کە مەترسی ھەیە لەوەی کە نەرمەکاڵا لەکاربکەوێت لە ھەمان کاتدا کاتێک ژمارەی Major دەکەیت بە سفر 0 ئەوە مانای ئەوەیە کە نەرمەکاڵایەکە مەترسی ئەوەی ھەیە کە بوەستێت و توشی ھەڵە ببێت لە کارەکان.

ھەندێک لە خەڵکی ژمارەی Major دەگۆرن بۆ نیشاندانی باری نەرمەکاڵاکە بۆ نموونە

  • 0 بۆ وەشانی ئەلفا
  • 1 بۆ وەشانی بێتا
  • 2 بۆ وەشانی پێش بڵاوکردنەوە
  • 3 بۆ ئەو وەشانەی کە خەڵکی گشتی دەتوانن دایبگرن و بەکاری بھێنن

ئەوەی گرنگە بیزانین ئەوەیە ھەندێک بەکارھێنان ھەیە بەو شێوازەیە نموونە نەرمەکاڵایەکت ھەیە لە وەشانی 3.0.0 ە دەشێت بەو شێوازە وەشانی alpha , beta ,release candidate دیاری بکەیت 3.0.0a یان 3.0.0b ئەوە مانای ئەوەیە کە وەشانی سێەمی نەرمەکاڵەیەکەت باری alpha دایە کە دەشێت کارنەکات و کێشەی ھەبێت لە کاتێکدا وەشانی 2.9.9 بێ کێشا کاربکات

بەکارھێنانی ژمارەی سالب

ھەندێک پرۆژە ژمارەی Major دەکەن بە -1 پاشان دەگەن بە وەشانی 0.0 نموونەیەک لەسەر ئەوە کۆمپایلەری SmartEiffel کە لە وەشانی -1 وە دەستیپێکرد و بەرەو وەشانی 0.0 دەچوو

بەکارھێنانی بەروار بۆ دیاریکردنی وەشانی نەرمەکاڵایەک

پرۆژەی Wine  بەو شێوازە وەشانەکانی خۆی دیاری کردووە ناوی نەرمەکاڵاکە پاشان ساڵی وەشان بەدوایەوە مانگ و رۆژ دێت نموونە “Wine 20040505”

ھەروەھا Ubuntu Linux  رێگایەکی نزیک لەمە بەکاردەھێنێت بۆ نموونە Ubuntu 11.10 لە بەرواری October 2011 بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە ستاندارەکان کە داندراوە بریتیە لە calver

گەشتن بە وەشانی 1.0 وەکو ئامانجێک

پرۆژە سەرچاوە کراوەکان زۆر زوو بڵاودەکرێنەوە بۆیە زۆربەیان لە وەشانی  .0 دەسپێدەکەن و دەگەن بە وەشانی یەکەم

کۆتایی

یەکێک لە گرنگتین ستاندەراکان بریتیە لە semVer  زۆر بەربڵاوە بەو دوایانە و کۆمەڵێک یاساو رێسای خۆی ھەیە کە وادەکات نەرمەکاڵاکەت بە شێوازێک  رێک بکەوێت کە ژمارەی وەشان ببینیت بزانیت گۆرانکاریەکانی کراون گەورەن یان بچوک، ھەر کێشەیەک یان ناتەواویەک ھەبوو تکایە لێدوانێک بنوسە بۆ زیاتر روونکردنەوەی بابەتەکە

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.