background

باسێکی بنکەدراوەی sqlite

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 3465  بەروار : ته‌مموز 19, 2020
database, mysql, relational database, sqlite
QR Code For:  باسێکی بنکەدراوەی sqlite

سیستەمی بەرێوەبردنی بنکەدراوەکان(داتابەیسەکان) زۆرن بەڵام یەکێک لەناویاندا دەدرەوشێتەوە و زۆر دیارە ئەویش sqlite ە ،sqlite لە 17 August 2000 یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر تاوەکو ئێستاش بە یەکێک لە بەناوبانگترین dbms ەکان هەژمار دەکرێت ئەویش لەبەر چەند تایبەتمەندیەک کە لەوانی دیکە نیە ئەوانەش بچووکی، خێرایی، توانای هەڵگرتنی، پشتپێبەستن و جێی متمانەیەکەی، تەواویەکەی لە رویی تایبەتمەندیەکانەوە  بە باشم زانی بابەتێکی لەسەر بنوسم. لە چەند بابەتێکی پێشوو باسی هەندێک لە بیرۆکە بنەرەتیەکانی بنکەدراوەکان کردووە لەم چەند بابەتەی خوارەوە

سەرەتا

داتابەیسی sqlite وەک لە ماڵپەری سەرەکیان نوسراوە بریتیە لە لایبرەریەکی زمانی C کە هەموو فیچەر(تایبەتمەندیەکان)ی ئینجنێکی داتابەیسی SQL تێدایە، بە مانایەکی سادە بنکەدراوەیەکی تەواوی جێی متمانەو تەواوە کە لەسەر زۆربەی ئامێرەکانی کۆمپیتەر کاردەکات sqlite بەربڵاوترین جۆری داتابەیسە لە جیهان فۆرماتی فایلەکەی جێگیرە و بە نوێبونەوەی ڤێرشنی sqlite داتابەیسەکەت تێکناچێت و هەر کاردەکات کەواتە هیچ خەمی ئەوەمان نابێت کە نوێکردنەوەی sqlite لەوانەیە داتابەیسەکەمان تێکبدات یان کار نەکات ئەو باسانە لەوانەیە سەیر بن بۆ ئەوانەی نوێن و بەکاریان نەهێناوە بە سادەیی داتابەیسی sqlite تەنها یەک فایلە بە پاشگری .sqlite تەنانەت ئەوەشی پێویست نیە لەسەر کۆمپیتەرەکەت فایلێکی بەتاڵ دروست بکە ئەوە داتابەیسێکی sqlite ت دروست کرد بەو سادەییە ئەوەی جیاوازە کۆدی بەرێوەبردنی sqlite وەکو لایبرەری بەکاردەبەیت لەناو پرۆگرامەکەت هەوەک چۆن کۆنێکتی هەر بنکەدراوەیەکی دی دەبی لە رێی کۆدێکەوە ئەوەش بە هەمان شێوەیە بەڵام تاکە جیاوازی ئەوەیە لە ژێرەوە ئەو کۆدەی بەکاری دەهێنیت DBMS ەکەتە.

کێ sqlite بەکاردەهێنێت؟

addobe

گەر ئەوەندە بەسنیە دەتوانیت تەواوی لیستەکە لێرە ببینیت

sqlite ئەوە نیە کە بیری لێدەکەیتەوە

دەتوانیت بڵێیت هەموو هۆیەکی نووسینی ئەم بابەتە ئەوە بوو کە ئەم هەڵە تێگەیشتنە روونبکەینەوە، کاتەک تازە ئەم چەمکانە فێردەبووم لە هەندێک کەسم پرسی گوتیان

ئەوە داتابەیسەکی گچکەیە لۆ مۆبایل ئەپلیکەیشن بەکاردێت

هەر ئەو قسەیەش بوو کە هەتا ساڵانەکی زۆر بەلایدا نەرۆیشتم وا هەستم دەکرد ئیشم پێی نیە یان لەبەر ئەوەی وشەی lite پێوەیە کە بە مانای سووک(خەفیف) دێت وامزانی زۆر بەهێز نیە و بەکەڵک نایەت، ماوەیەک پێش ئێستا دوای کەمێک خوێندنەو ئەوە درەکەوت کە وانیە بەڵکو یەکێکی لە بەهێزترین DBMS ەکان بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی نووسینێکی کوردی کە باس لەوە بکات زۆربەی گەشەپێدەرە نوێیەکان تووشی ئەم هەڵەیە دەبن بە چوونکە تاکە شوێن کاریان پێی بێت ئەو کاتەیە کە دەیانەوێت ئاپێک ی مۆبایل دروست بکەن و هەروەک شتێک ی تایبەت بە مۆبایل دەیبینن.

تا چەند دەتوانم پشت بە sqlite ببەستم ؟

وەڵامەکە ئەوەیە تا سەر ئێسقان وشەی lite سەرت لێ تێکنەدات قەبارەی داتابەیسێکی sqlite دەکرێت بگاتە 140 تێرابایت ?!!! بەڵێ دەکرێت قەبارەکەی ئەوەندە بێت و هەر بێ کێشە کارەکەت بۆ بکات بەڵام ئەوەیە کە زۆربەی سیستەمی وەگەرخەرەکان  رێگە بەو قەبارە گەورەیە نادەن لەسەر یاک هارددیسک لەبەر ئەوەی فایل سیستەم ناتوانێک کار لەگەڵ شتێکی لەو جۆرە بکات، زۆربەی ئەو سیستەمانەی بینیومە لە کوردستان کۆمپانیاکانیش‌و گەشەپێدەرە تاکەکەسیەکان خۆیان توشی بەرێوەبردنی بنکەدراوەیەک دەکەن لەسەر کۆمپیتەری بەکارهێنەر یان کریار هەچەندە ئەمە کەم بۆتەوە بەس هەر ماوە لە کاتێک دەتوانم بڵێم 90% سیستەمەکان کە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێندرێن دەتوانیت بە sqlite زۆر رێکتریان بکەیت و خۆت بە دوور بگریت لە بزربون و لەناوچوونی زانیاریەکان.

بیرۆکەیەک بۆ رێگرتن لە لەناوچوونی زانیاری کریارەکانت

یەک لە گەورەترین کێشەکان ئەوەیە کە داتای کریار دەروات کە تەنها لەسەر یەک کۆمپیتەر یان سێرڤەرێکی لۆکاڵ هەیە هەر ئەوەشە وایکردوە خەڵکی کوردستان زۆر متمانە بە پرۆگرامە ناوخۆیەکان نەکەن و هەقی خۆشیانە، وەک باسم کرد  sqlite تەنها یەک فایل(پەرگە) یە دەتوانیت درۆپ بۆکس Dropbox ێک دابنێت و فایلی sqlite ەکە لەوێدا دابنێیت بۆیە هەموو کاتێک ئەو فایلە ئەپلۆد درۆپ بۆکس دەکرێت و لە هەمان کاتدا لەسەر کۆمپیتەری کریارەکەیە هیچ کێشەیەکت نیە زانیاریت لەناوچوون تەنها ئەو فایلە داببەزێنەوە لەرێگەی درۆپ بۆکس  و هەموو زانیاریەکانت دەگەرێتەوە ، لەوانەیە بۆ سیستەمی گەورە پێویست بکات رێگای دیکە بگریتە بەر بەڵام بۆ سیستەمی بچووک زۆر بێ کێشەیە.

لە چ کاتێک sqlite بەکاربهێنم ؟

بە پشتبەستن بە ماڵپەری سەرەکی sqlite دەتوانرێت لەم جۆرە پرۆژانە بەکاربهێندرێت، ئەوەی تێبینی بکرێت لێرەدا ئەوەیە کە sqlite ناتوانرێت راستەوخۆ بەراورد بکرێت بەو DBMS انەی کە لەسەر راژە(سێرڤەر) کاردەکەن وەک MySQL, Oracle, PostgreSQL لەبەر ئەوەی sqlite دەیەوێت کیشەیەکی جیاواز شیکار بکات

  • سیستەمی ئیمبێد کراو (Embedded Systems): بە واتای ئەو سیستەمانەی کە راستەوخۆ لەناو هاردوێرەکەدان وەک ئەوەی لە مۆبایڵ و ئۆتۆمبێل و موشەک و سەلاجە دا دەبینرێن.
  • ماڵپه‌ره‌كان: sqlite ده‌كرێت به‌كاربێت وه‌ك بنكه‌دراوه‌ی ماڵپه‌رێكی بچووك تاوه‌كو مامناوه‌ند به‌ گشتی ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ كه‌متر له‌ سه‌د هه‌زار سه‌ردانیان هه‌یه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش وه‌وه‌ نیه‌ كه‌ نه‌توانێت له‌وه‌ زیاتر كۆنترۆڵ بكات به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ كراوه‌ بنكه‌دراوه‌ی sqlite ده‌توانێت ببێت به‌ بنه‌مای ماڵپه‌رێك كه‌ ده‌كرێت ده‌ جار سه‌ردانی رۆژانه‌ی زیاتر هه‌بێت و هه‌ر كاربكات بێ كێشه‌.
  • شیكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان(Data analysis): ده‌كرێت زانیاری چاره‌سه‌رنه‌كراو (Raw) به‌ CSV  بخه‌ینه‌ ناو sqlite ێك و دوای ئه‌وه‌ به‌ زمانه‌كان وه‌ك python یان R پرۆسێس بكه‌ین و زانیاری باشتر به‌ده‌سبهێنین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵگرتی لۆگ ی سیسته‌م به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ده‌توانین جۆره‌ها كویری له‌سه‌ر بنوسین
  • وه‌ك بیرگه‌ی كاش بۆ سیسته‌می ئینته‌رپرایس (Cache for enterprise data): زۆربه‌ی كات سیسته‌مه‌ گه‌وره‌كان كه‌ له‌سه‌ر چه‌نده‌ها كۆمپیته‌ر و مۆبایل هه‌ن RDBM ی زۆر به‌هێز به‌كارده‌هێنن كه‌ زۆربه‌ی كات سێرڤه‌رێكه‌ بۆخۆی و له‌گه‌ڵ كۆده‌كه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك سێرڤه‌ر نین ئه‌وا كێشه‌ی دواكه‌وتنی نێتوۆرك و گه‌راندنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان زیاتر ده‌خایه‌نێت بۆیه‌ زۆربه‌ی سیسته‌مه‌ گه‌وره‌كان زانیاریه‌كان كاش ده‌كه‌ن واته‌ هه‌ڵده‌گرن له‌سه‌ر داتابه‌یسێكی sqlite كه‌ سوودی زۆر ده‌بێت كێشه‌ی دواكه‌وتنی نێتوۆركت نامێنێت و لۆدێكی كه‌متر ده‌خه‌یته‌ سه‌ر سێرڤه‌ری داتابه‌یسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌
  • فۆرماتێكی زانیاری گواستنه‌وه‌كان(Data transfer format): هه‌ندێك كات گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌ نێوان دوو سیسته‌م كێشه‌ دروست ده‌كات به‌هۆی جیاوازی ئه‌وه‌ی هه‌ر سیسته‌مه‌و به‌ شێوازێك و به‌ رێژه‌یه‌كی جیا بت bit ه‌كان ده‌نێرێت له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ جۆری فایله‌كه‌ی كه‌ ده‌یگوازیته‌وه‌ بۆیه‌ sqlite ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت وه‌ك ستانداردێك هه‌رچی زانیاری و په‌رگه‌كان هه‌یه‌ ده‌یخه‌ینه‌ ناو داتابه‌یسی sqlite و ئه‌و داتابه‌یسه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ له‌نێوان سیسته‌مه‌كاندا.
  • به‌‌ مه‌به‌ستی فێركردن: كاتێك له‌ زانكۆ بوین mysql مان به‌كارده‌هێنا جا تووشی كێشه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌بوین ده‌كرا ئه‌و كاته‌ زۆر سود له‌و جۆره‌ داتابه‌یسه‌ وه‌رگرین چوونكه‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی RDBMS ه‌كی هه‌یه‌ وه‌ك MYSQL
  • ئه‌مه‌ هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنانه‌كانن ده‌توانیت له‌م به‌سته‌ره‌وه‌ زیاتر بخوێنیته‌وه‌.

نموونه 

له‌ گیتهه‌ب پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه‌ به‌ناوی orderly كه‌ slite به‌كارده‌هێنێت بۆ هه‌ڵگرتنی پاشگری فایله‌كان و گروپ كردنیان له‌ناو فۆلده‌ره‌كان و هه‌روه‌ك له‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی فێركاری باسی knexjs مان كرد به‌ هه‌مان شێوه‌ مایگرێشن هه‌یه‌ و سید فایلی هه‌یه‌ تاكه‌ شت كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت بریتیه‌ له‌ شێوازی كۆنێكشنه‌كه‌ شتێكی له‌و وه‌ك ئه‌وه‌یه‌

نموونەیەكی تر

پڕۆژەیەكی بەسیتی ئەندرۆیدە كە sqlite تیایدا بەكارهاتوە 

هه‌رچی ماوه‌ باسبكرێت ئه‌وه‌یه‌ چۆن ته‌یبڵ و داتایه‌كانی ناو ئه‌و فایله‌ ببینم خۆ phpmyadmin نیه‌ ئاسانه‌ ئامرازێكی زۆر به‌سوود هه‌یه‌ خۆم به‌كاری ده‌هێنم له‌سه‌ر هه‌موو سیسته‌مێكیش هه‌یه‌ به‌ناوی DBeaver پێویستت به‌ هیچ نیه‌ ته‌نها فایلێك دروستكه‌ به‌ پاشگری .sqlite و له‌ رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت ته‌یبڵه‌كان رێكخه‌یت.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.